}

میسر زانیاریە نهێنییەکانی فەرەنسا بەکاردەهێنێت

جیهان 04:10 PM - 2021-11-24

سەرچاوەیەک لە میدایی  بە دواداچون و لێکۆڵینەوە لە فەرەنسا( ئەنڤێستیگاسییون  دیکلۆز)  ، لە ڕاپۆڕتێکیدا  ئاشکرای کردوە  ، کە  وڵاتی  میسر بە هاوکاری  یارمەتی  سەربازی  فەرەنسی  بەمەبەستی  خەباتی هاوبەش دژی  تیرۆریست و جیهادیەکان  ، ژمارەیەک  بۆردومانی  ئەنجامداوە    و خەڵکی مەدەنی  کوشتووە ، بەوەدەچێت  ئەم پەیوەندیە  ستراتیجیە  سەربازییەی نێوان میسر و فەرەنسا  بەرەوتێکچوون بچێت .

لە ساڵی 2016 وە  فەرەنسا   زانیاری  گرنگ و نهێنی  سەربازی  ئەدات بە  وەزارەتی  بەرگری  میسر ئەم  ئاڵووگۆڕی زانیاریانەش  بە  مەبەستی  خەباتی هاوبەشی  هەردوو وڵاتە  دژی جموجۆڵی  جیهادی و تیرۆریستان  لەسەر سنوری  میسر و لییبیا  ، میدیای (  ئەنڤێستیگاسییون دیکلۆز)  لەم  بارەیەوە لەڕاپۆرتێکیدا کە لە ڕۆژی 21ی  نۆڤەمبەردا  بڵاوبۆوە ، ئەڵێت  کە لە ساڵی 2016 وە تا ساڵی 2019 وە  هێزە  ئاسمانیەکانی میسر  چەند جار بۆردومانی لەسەر سنوری  میسر و لییبیا  ئەنجام داوە و زۆربەشیان  کۆچبەران و بازرگانانی مادە هۆشبەرەکان و خەڵکی  مەدەنی بێتاوان  تێیدا دەستنیشانکراوە  . 

هەر بەپێی  بەدواداچونی  میدیای تایبەت بە ڵێکۆڵینەوە و بەدوادا چوون  (ئەنڤێستیگاسییون دیلکۆز)  بۆیان ئاشکرا  بووە کە  میسر ئەو زانیارییە  نهێنییە سەربازیانەی  فەرەنسایان  هەڵگەڕانۆتەوە  بە بیانوی  بەرەنگاربونەوە و بەدواداگەرانی  تیرۆریست و جیهادیەکان ، بۆ بۆمباردومانی خەڵکی سیڤیل.

ئەو میدیا تایبەتە  بە لێکۆڵینەوەیە ، توانیویەتی  ئەو بەڵگانەی دەستکەوێت سەبارەت بەم بابەتە،  کە تایبەتە بە وەزارەتی بەرگری فەرەنسا و نهێنییە  ، و تێیدا  ئەو رێکەوتنەی نێوان میسر و فەرەنساش دەستی ڕۆژنامەنووسانی  ئەو میدیایە کەوتووە کە برێتییە لە  رێکەوتنی ئاڵوگۆڕی  زانییاری نهێنی  فەرەنسا بۆ میسر  تایبەت  بە  چاودێری کردنی سنوری  نێوان میسر و  لییبیا لە  ( بیابانی ڕۆژئاوا)   لە ئەگەری هەرەشەکردنی  جیهادیەکان و  دزەکردنی  تیرۆریستانی  داعش  بۆ ناو  میسر ، ئەم زانیاریانە  لە ڕێگای  فرۆکەیەکی  کێش سووک  تایبەت  بە زانیاری  و چاودێریکەر کە لەلایەن  بەرێوەبەرایەتی  زانیاری  سەربازی  فەرەنساوە  بەکارئەهێنرێت  بۆ ئەو مەبەستە ، هەروەها  لە راپۆرتی  ( ئەنڤێستیگاسییون) هاتوە کە  فەرەنسا  لە ساڵی  2016 وە تیمێکی  سەربازی شارەرەزا  لە بواری   دژەتیرۆر  ژمارەیان 8 ئەفسەرە   ناردوە بۆ میسر و لە یەکێک  بازنە  سەربازیەکانی ئەو وڵاتەدا  هاوکات  لەگەڵ  هێزە  دژەتیرۆرەکانی میسردا   کار ئەکەن و  لە ڕیگای  فرۆکەی تایبەت بە کۆکردنەوەی  زانیاری و بەدواداچون و چاودێری  تئرۆریستان لەسەر سنوری  میسر و لییبیا .

بەڕێوەبەرایەتی زانیاری  سەربازی  سەر بە وەزارەتی بەرگری فەرەنسا لەلای خۆیەوە ، نیگەرانی خۆی  خستەڕو سەبارەت بە ئاشکراکەدنی  ئەو زانیاریانە  و  ڕاگەیاندن  ،،ئەو زانیاریانە  بە مەبەستی  کۆکردنەوەی زانیاری  هاوبەشبووە  بۆ ئەوەی  باردۆخەکە هەڵسەنگێنین  لە ڕاستی  هەڕەشە و ناسینی  ئەو گروپە  چەکدارانەی  لەو ناوچانەدان و شێوەی  چالاکیەکانیان  . 

هەروەها  بەڕیوەبەرایەتی  زانیاری  هێزە ئاسمانیەکانی فەرەنسا  لای خۆیەوە  ڕایگەیاند  کە  نیگەرانە بە ئەنجامی ئەو  ئەو  بۆمباردمانانەی میسر ، هەروەها  ڕایانگەیاند کە  ئەم هەواڵە  ئەکرێتە ڕاپۆرتێک  بۆ سەرۆک  کۆمار ئیمانیول ماکرۆن  ئەمڕۆ  سێشەممە  ڕیکەوتی  23 ی نۆڤەمبەر  ، هەروەها  ڕۆژی یەک شەممەی ڕابوردو  فلۆرەنس پاڕلی  وەزیری  بەرگری فەرەنسا  داوای  لێکۆڵینەوەی  کرد  لە  لەسەر ووروژاندن و  ئاشکراکردنی  ئەو زانیاریانە  لەلایەن  میدیای ( ئەنڤێستیگاسییون ) ە وە  لەم بارەیەوە  ووتی  ،،  میسر شەریکی  فەرەنسایە  هەروەک  زۆر  لە وڵاتانی تر ،  فەرەنسا و میسر بە بەردەوامی لە  هەوڵی  پتەوکردنی  پەیوەندیەکانیانن  لە چوارچێوەی  گؤڕینەوەی زانیاری  بەمەبەستی  خەباتی هاوبەشمان  دژی  تیرۆریستان ، هەروەها  بۆ  خزمەتی  پاراستنی ئاسایشی  فەرەنسا لە هەمانکاتدا ، هەوروەها  ووتی  ناتوانم  ووردەکاری و  زانیاریەکانتان سەبارەت  بە  سروشتی  ئەو پەیوەندیانە  ئاشکرا بکەم  ئەویش بۆ مەبەستی  راگرتنی  نهێنی ئالیاتی  نهێنی  پەیوەندی  نێوانمان .

ئەوەی شایەنی باسە  میسر یەکێکە لە  مشتەریە  سەرەکیەکانی  کڕینی چەک  و کەلوپەلی سەربازی  لە فەرەنسا و دوایی ئەوەی  عەبدوالفتاح سیسی  هاتە سەر حوکم  لەساڵی 2014 وە  فرۆشتنی  چەک  بە میسر  بە شێوەیەکی  بەرچاو گەشەیکردوە ، بەتایبەتی  لە نێوان  ساڵەکانی 2014 و 2016 دا  میسر  فرۆکەی   جەنگی ( ڕافاڵ ) و  دوو  هەڵگری  هیلیکۆپتەری  لە فەرەنسا کڕی .

پەیوەندی نێوان میسر و فەرەنسا  هەمیشە  لە باشیدا بووە  هەتائێستاش  گرنگی  ئەدرێت بەو پەیوەندیە ، سەرۆک سیسی  لە ساڵی 2020 دا پێشوزیلێکرا  لە پاریس ، لەو سەردانەی   سیسی دا بۆ پاریس ئیمانیول ماکرۆن ، مەدالیایی  خاجی شەرەفی گەورەی  پێبەخشی ، کە برێتیە لە بەرزترین  مەدالیای  فەخری  فەرەنسی  کە ئەبەخشرێت  بە  هەندێک لە  کەسایەتیە   تایبەتیەکان  لە سەر  ئاستێکی باڵا و جیهانیدا  ، دواسەردانی سەرۆکی میسر بۆ پاریس  ئەگەڕێتەوە  بۆ 12 ی نۆڤەمبەر 2021 بۆ بەشداریکردنی  لە کۆنفرانسی جیهانی بۆ پشتگیری لە  لییبیا  .

رێکخراوە  ناحکومەییەکان  لە بواری  داکۆکی  لە مافی مرۆڤدا ، نیگەرانن  لەو پەیوەندیە  تووندو بەهێزەی  فەرەنسا لەگەڵ میسردا ، پێیانوایە  کە کە میسر یەکێکە لەو وڵاتانەی کە مافی مرۆڤ تێیدا پێشێلکراوە  و ئەو چەکانەی  فەرەنسا بە میسری ئەفرۆشێت  بۆ کوشتنی  خەڵکی مەدەنی  بێتاوانی میسری   بەکاردێت جگە  لەگرتنو ئەشکەنجەدانی  ژمارەیەکی زۆر لە زیندانەکانیاندا ، پێیان وایە کە سەرۆکی مسر عبدوالفتاح  سیسی  لەو کاتەوەی  دەسەڵاتی وەرگرتوە  بەهیچ شێوەیەک ڕێزی لەمافی مرۆڤ  نەگرتوە و بەردەوامە  لە پێشێلکردنی ئازادی  ڕادەڕبڕین و دیموکراسی لەو وڵاتەدا   ،  هەورەها  سەبارەت  بەوەی کە میسر سوود لەو زانیاریە سەربازیانەی  فەرەنسا وەریئەگرێت   بۆ پاکردنەوەی  تیرۆریستان لەسەر سنورەکانی لەگەڵ لییبیا ، ڕایانگەیاند کە  میسر  بە بیانوی جیا جیا  خەڵی بێتاوانی میسری لەسەر ئەو سنورانە  بە بۆمباردومانکردن  ئەکوژێت  .

ئەم  جۆرە سیاسەتەی  وڵاتی میسر بەرامبەر بە هاووڵاتیانی  ، ڕەتدانەوەی زۆری لێکەوتۆتەوە   لەسەر تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان  و میدیاکاند.

PUKmedia حەمە عوسمان 
فەرەنسا 
س/ میدیاکانی فەرەنسا   

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket