}

بەوێنە.. لەسلێمانی فێستیڤاڵی پایزە بەڕێوەدەچێت

کوردستان 12:31 PM - 2021-11-25

لەشاری سلێمانی ژووری بازرگانی و پیشەشازی سلێمانی بەهاوكاری ئازاد محەمەد جوتیارە نمونەییەكەی هەڵەبجە، فێستیڤاڵی بەرهەمە پایزە خۆماڵیەكان كرایەوە، فێستیڤاڵەكە ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
سیروان محەمەد سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە PUKmedia ی راگەیاند: ساڵانە لە هەرێمی كوردستان ئەم جۆرە فێستیڤاڵانە بەڕێوەدەچن، بەڵام بۆ ئەم ساڵ پێمان باش بوو ئەم فێستیڤاڵە ل ناو یەكێك لە مۆڵەكانی سلێمانی بێت كە ئەویش میللی مۆڵە.
وتیشی: لە فێستیڤاڵەكەدا ژمارەیەكی زۆر جوتیارو خاوەنكاری خۆماڵی بەشداریان كردووە، بەرهەمەكانیان نمایشكردووە ماوەی دوو رۆژیش بەردەوام دەبێت.
سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئەوەشی راگەیاند: بەردەوام كاردەكەین تا بەرهەمی خۆماڵی زیاتر بەهاووڵاتیان بناسێنین.
لای خۆشیەوە ئازاد محەمەد جوتیارە نمونەیەكەی هەڵەبجە بۆ PUKmedia وتی: وەك خۆم لە  ناوچەیەكی كوردستان فێستیڤاڵ هەبێت بەشانازییەوە بەشداری دەكەم تاوەكو ئەو بەرهەمە خۆماڵیە ناوازانەی خۆمان بە هاووڵاتیان بناسێنین، ئەمڕۆش بەشداریم كردووە چەندین جۆر بەرهەمی خۆماڵیم هێناوە، بەتایبەت هەنار و خەڵكانێكی زۆر هاتوون هەناریان كڕیوە.
وتیشی: پێویستە زیاتر كاربكرێ تاوەكو بەرهەمە خۆماڵیەكان بناسرێن و داواشی لە هاووڵاتیان كرد سەردانی فێستیڤاڵەكە بكەن.
PUKmedia جەمال سەرگەتی فۆتۆ:شاد ئیبراهیم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket