}

قائیمقامیه‌تی سیدسادق ده‌ستگیركردنی گه‌نجان ره‌تده‌كاته‌وه‌

کوردستان 01:08 PM - 2021-11-25

قائیمقامیه‌تی قه‌زای سیدسادق ده‌ستگیركردنی گه‌نجانی خۆپیشانده‌ر ره‌تده‌كاته‌وه‌و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، سه‌رله‌به‌ری ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ دوورن له‌راستییه‌وه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌...
سه‌باره‌ت به‌ده‌نگۆی ده‌سـتگیركردنی گه‌نجان له‌ناو قـه‌زای سیدســـادق له‌لایــه‌ن هه‌ندێك له‌ كه‌س و لایه‌نی سیاسی و په‌یــج و ئه‌كاونتــی فه‌یك و ساخته‌ لــه‌ تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تـی پیلان بۆ داڕێــژراوه‌ و سه‌رله‌به‌ری دووره‌ له‌ڕاستیه‌وه‌، ته‌نها ئامانج له‌هاندانی گه‌نجان و دروستبوونی گـــرژ و ئاڵۆزییه‌ و ســوتان و كاولكاریه‌ له‌قــه‌زاكـه‌دا .

بۆیــه‌، ڕایده‌گه‌یه‌نین هه‌ر خێزانێك له‌ناو قــه‌زای سیدسـادق هـه‌ر كه‌سێك یان ئه‌ندامێكـی خێزانــه‌كه‌ی و گه‌نجێكیان ده‌ستگیركـراوه‌ له‌سه‌ر خۆپیشاندان ده‌توانن ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌ . 


 PUKmedia راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی قه‌زای سیدسادق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket