}

عیراق.. ئەنجامی هەڵبژاردنەكان ڕەوانەی دادگای فیدڕاڵی دەكرێت

عیراق 02:30 PM - 2021-11-25

بەمەبەستی پەسەندكردنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكان، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان هەفتەی داهاتوو ڕەوانەی دادگای فیدڕاڵی دەكرێت. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25-11-2021 كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لەڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: پڕۆسەی ژماردنەوەی دەستی سەرجەم وێستگە تانەلێدراوەكانی عیراق كۆتایی هاتووە و دەركەوتووە ئەنجامەكان بە دەستی 100% هاوتای ژماردنە ئەلكترۆنی دەنگەكان بووە. 

 ڕاشیگەیاندووە سەرجەم ئەنجامەكان بۆ دەستەی دادوەری كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بەرز دەكرێتەوە و هەفتەی داهاتوو ڕەوانەی دادگای فیدڕاڵی دەكرێت بەمەبەستی پەسەندكردنی ئەنجامەكان.

هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی عیراق ڕۆژی 10 ی مانگی تشرینی یەكەم لەسەرتاسەری عیراق بەڕێوەچوو. 

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket