}

سلێمانی.. شەشەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی پلاتفۆرمی دابڕان بەڕێوەدەچێت

کوردستان 03:09 PM - 2021-11-25

بڕیارە شەشەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی پلاتفۆرمی دابڕان و چوارەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی فێمێنیزمی ڕۆشنگەریی لەشاری سلێمانی بەڕێوەبچێت.

لەوبارەیەوە سامی هادی بەڕێوەبەری تۆڕی ناوەندی ڕۆشنگەری چاودێر تایبەت بە PUKmedia ی ڕایگەیاند: ڕۆژانی شەممە و یەكشەممە27-28/11/2021 لە هۆتێل ڕامادای شاری سلێمانی شەشەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی پلاتفۆرمی دابڕان و چوارەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی فێمێنیزمی ڕۆشنگەریی لەشاری سلێمانی بەڕێوەبچێت. 

 وتیشی: نزیكەی 50 توێژینەوەی زانستی لەبارەی پلاتفۆرمی دابڕان و فێمێنیزمی ڕۆشنگەریی هاتووە كە لیژنەیەكی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی توێژنەوەكان لەو ڕێژەیە 32 توێژینەوەی هەڵبژاردووە كە لەو دووڕۆژەدا پێشكەش دەكرێن.
سامی هادی وتیشی: ڕۆژی یەكەم بۆ پلاتفۆڕمی دابڕان تەرخان كراوە و ڕۆژی دووەمیش تایبەت دەبێت بە فێمێنیزمی ڕۆشنگەریی.

جێی ئاماژەیە كۆنفرانسەكان سەعات 9:30 بەیانی دەستپێدەكات و دوو ڕۆژ دەخایەنێت. 
PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket