}

ژماره‌ ١ی گۆڤاری زمان و زار كه‌وته‌ به‌ر دیدی خوێنه‌ران

کتێب 09:51 AM - 2021-11-28

زمان و زار گۆڤارێكی وه‌رزانه‌ی زمانناسییه‌ و له‌لایه‌ن هه‌ردوو ڕ‌ێكخراوی (كۆمه‌ڵگه‌ی په‌روه‌رده‌یی مارگرێت و ڕ‌ێكخراوی خانی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی هزری) له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌چێت. 

خاوه‌ن ئیمتیازیی گۆڤاری (زمان و زار) دكتۆر ته‌ها ڕ‌ه‌سووڵ-ه‌ و سه‌رنووسه‌ریشی فه‌ره‌یدوون سامان-ه‌ و یه‌كه‌م ژماره‌ی له‌ دووتوێی 403 لاپه‌ڕ‌ه‌دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌.

گۆڤاره‌كه‌ وێڕ‌ای كوردی نێوه‌ڕ‌است به‌ زاره‌كانی وه‌ك له‌كی و هه‌ورامی و زازاكی و كرمانجی  به‌ زمانه‌كانی عه‌ره‌بی، فارسی و ئینگلیزییش بابه‌ت و توێژینه‌وه‌ی له‌باره‌ی زمانی كوردییه‌وه‌ بڵاو كردووه‌ته‌وه‌.

له‌م ژماره‌یه‌دا دوو دۆسیه‌ی تایبه‌ت به‌ زاره‌كانی هه‌ورامی و  كرمانجی و زازاكی بۆ تاوتوێی ئه‌و شێوه‌زارانه‌ی زمانی كوردی ته‌رخان كراوه‌.

هه‌ر له‌م ژماره‌یه‌دا چه‌ندان توێژینه‌وه‌ی جیاواز له‌باره‌ی زمانی كوردی و چه‌ند وتووێژ له‌گه‌ڵ شاره‌زایان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌ردێڕ‌ی چه‌ند بابه‌تێكیان بریتین له‌:
- زمان و پڕ‌ه‌نسیپ و گرفته‌كانی وه‌رگێڕ‌ان.
- واتا سایكۆ وجوودییه‌كانی زمان
ـ زمانی كوردی له‌ سه‌رده‌می ماد و ئه‌خمینیدا
ـ چرا زبان كردی به‌ زبان دولت تبدیل نشد
ـ اللغة الكردية من الثراء الى انتاج الكلام
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket