}

ئەمریكا:پشتیوانی پێشمەرگەین و ئیدانەی پەلامارە تیرۆستیەكەی داعش دەكەین

کوردستان 04:20 PM - 2021-11-28

ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ئیدانەی پەلامارە تیرۆرستیەكەی داعش دەكات بۆ سەر هێزەكانی پێشمەرگە لەسنوری گەرمیان و راشیدەگەیەنێت: ئەمریكا پێداگرە لەپشتیوانیەكانی بۆ هێزەكانی پێشمەرگەو هێزە ئەمنیە عیراقیەكان و پشتیوانی لە هەوڵەكانیان بۆ دڵنیاییدان لە بەردەوامیی شكستی داعش. 
كونسوڵخانە ئەمریكا لەهەرێم ئیدانەی پەلامارەی تیرۆرستیەكەی داعش بۆ سەر هێزەكانی پێشمەرگە دەكات لەناحیەی كوڵەجۆ، رایگەیاند: بەتوندی ئیدانەی پەلاماری تیرۆرستی ترسنۆكانەی داعش دەكەین كە دوێنێ ئەنجامیاندا بۆ سەر هێزەكانی پێشمەرگە لەناحیەی كوڵەجۆ لەناوچەی گەرمیان.
دەشڵێت: ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پێداگرە لەپشتیوانیەكانی بۆ هێزەكانی پێشمەرگەو هێزە ئەمنیە عیراقیەكان و پشتیوانی لە هەوڵەكانیان بۆ دڵنیاییدان لە بەردەوامیی شكستی داعش.
لەبەشێكی تری راگەیەنراوەكەدا ئەوەش هاتووە: ئەوپەڕی سەرەخۆشی و هاوسۆزی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی ئەو پێشمەرگە ئازایانە دەكەین كە گیانیان سپاردو برینداربوون لەپەلامارەكەدا.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket