}

مه‌خموور.. رێگری له‌ چالاكی تیرۆرستان ده‌كرێت

کوردستان 05:28 PM - 2021-11-28

فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ی خۆبه‌خش له‌سنووری قه‌زای مه‌خموور و ده‌وروبه‌ری رایده‌گه‌یه‌نێت به‌هۆی مانه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی داعش له‌سنووره‌كه‌، به‌رده‌وام مه‌ترسی په‌لاماردان و كاری تیرۆرستی لێده‌كرێت، ئاماژه‌به‌وه‌شده‌كات ئه‌وان وه‌ك پێشمه‌رگه‌ی خۆبه‌خش له‌ئاماده‌باشیدان و رێوشوێنی پێویستیان گرتۆته‌به‌ر.

غازی فه‌یسه‌ڵ فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی خۆبه‌خش له‌ سنووری قه‌زای مه‌خموور و چیای قه‌ره‌چوخ تایبه‌ت به‌PUKmedia ی راگه‌یاند: بوونی تیرۆرستانی داعش له‌سنووره‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ و به‌شێك له‌ عه‌ره‌بی ناوچه‌كه‌ش هاوكارو پاڵپشتیانن، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ هه‌وڵی په‌لاماردان و كاری تیرۆرستی بده‌ن، وه‌ك له‌ماوه‌كانی رابردوو ئه‌نجامیانداوه‌.

وتیشی: بۆئه‌وه‌ی رێگا له‌چالاكی ئه‌و تیرۆرستانه‌ بگیرێت، ئێمه‌ وه‌ك پێشمه‌رگه‌ی خۆبه‌خش له‌و سنووره‌ به‌هاوكاری به‌شێك له‌سوپای عیراق،  له‌ئاماده‌باشیدان بۆ هه‌ر هێرش و په‌لاماردانێكی داعش، بۆ ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام به‌دوای مۆڵگه‌ و شوێنی مانه‌وه‌یان ده‌گه‌ڕێن و به‌رنامه‌و پیلانه‌كانیان ئاشكرا ده‌كه‌ین.

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه‌ پێشیوابوو: كێشه‌ی ناوچه‌كانی مه‌خموور و سه‌رگه‌ڕان و ناوچه‌دابڕاوه‌كان به‌گشتی سه‌بازی نییه‌ ئه‌وه‌نده‌ سیاسییه‌، بۆیه‌ هه‌ركاتێك هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌كه‌ له‌رووی ئه‌منی و سه‌ربازی رێكه‌ون، به‌شێكی زۆر له‌ كێشه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
 
PUKmedia ته‌ها عه‌بدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket