}

قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی ئیتاڵیا پرسی كۆچبەران تاووتوێ دەكەن

کوردستان 05:50 PM - 2021-11-28

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازیكرد لەبرونۆ ئەنتۆنیۆ باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عیراق وپێكە‌‌وە‌ باسی دواپێشھاتە‌ سیاسییە‌كان كرد و جە‌خت لە‌چارە‌سە‌ر كردنی گرفتە‌كان لە‌ڕێی گفتوگۆوە‌ كرایە‌وە‌.
لەو دیدارەدا كە ئەمڕۆ 28ی 11ی 2021  لە‌ھە‌ولێر بە‌ڕێوە‌چوو و دابان شەدەڵە جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و میكێلێ كامیرۆتا كۆنسوڵی گشتی ئیتاڵیا لە هەرێمی كوردستان ئامادەی بوون، باس لەدوایین گۆڕانكارییەكانی سەر گۆڕەپانی سیاسی لەعیراق كرا بەتایبەت لەقۆناغی دوای بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و هەنگاوەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ، سەرباری خستنەڕووی كێشە و ئاستەنگەكان، پێویستی چارەسەركردنی ئەو كێشانە لەڕێی گفتوگۆوە دووپاتكرایەوە لەپێناو هێنانەكایەی ئاشتی و سەقامگیری لەعیراق دا.
تاوتوێكردنی ئەو چاكسازییانەی كەحكومەتی هەرێمی كوردستان گرتویەتیەبەر تەوەرێكی تری دیدارەكە بوو، كە لەوبارەیەوە پشتیوانی و هەماهەنگییەكانی كونسوڵخانەی گشتی ئیتاڵیا لەهەرێمی كوردستان بەرزنرخێنرا.
لەبارەی هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەی كۆچبەران كە لەئێستادا رای گشتی جیهانی بەلای خۆیدا راكێشاوە، هەردوولا دووپاتیانكردەوە كەپێویستە كاربكرێت تا كێشەی كۆچبەران نەك تەنیا لەسەر سنورەكان،  بەڵكو لەسەر ئاستی ناوخۆیی هەرێمی كوردستان و عیراقیش چارەسەر بكرێت و كاربكرێت بۆ بنیاتنانی ژێرخانێكی ئابوری بەهێز كە تیایدا ئاستی بژێوی تاك زامن بكات.
PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket