}

قوباد تاڵه‌بانی: باوه‌ڕم به‌ یه‌كسانی جێنده‌ری هه‌یه‌

کوردستان 06:28 PM - 2021-11-28

ئه‌مڕ‌ۆ 28-11-2021، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ میانی به‌شداری له‌ كۆنفرانسی یه‌كسانی جێنده‌ری و ستراتیژییه‌تی به‌هێزی پێگه‌ی ژنان، له‌ هه‌ولێر، وتارێكی پێشكه‌شكردوو ته‌ئكیدیكرده‌وه‌؛ ده‌بێت دیارده‌ی توندوتیژی له‌ كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا كه‌مكه‌ینه‌وه‌و كلتوری كوشتنی مێینه‌ له‌ بنبهێنین.

هه‌رله‌ وتاره‌كه‌یدا قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت رایگه‌یاند: داوای لێبوردن له‌ خوێندكاران ده‌كه‌ین، ده‌زانین كه‌ ئه‌وان له‌ ئێمه‌ زیاتر له‌ خه‌می ئاڵای كوردستاندان، هه‌روه‌ها وتی: كچانی زانكۆ سه‌لماندیان بۆ داواكردنی داواكارییه‌كانیان، له‌گه‌ڵ كوڕان هیچ جیاوازییه‌كه‌یان نییه‌.

جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت راشیگه‌یاند: باوڕی ته‌واوم به‌ یه‌كسانی جێنده‌ری هه‌یه‌ و وه‌ك جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تیش له‌و قسه‌یه‌ی خۆم په‌شیمان نیم كه‌ وتوومه‌، پیاوبه‌ توندوتیژی دژی ژنان مه‌كه‌، وتیشی: باوڕی ته‌واوم به‌ ئازادی راده‌ربڕین هه‌یه‌و پێویسته‌ یاساكانی كۆمه‌ڵگا بۆ پرسه‌ گرنگه‌كان بگۆڕین و وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵاو رۆشنبیری و ئه‌وقاف رۆڵی گرنگیان هه‌بێت له‌ هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌ بواری مافه‌كانی ژناندا.

وتیشی: كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ روانینی زانستی له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا پێشبخه‌ین، چونكه‌ هۆكاری سه‌ره‌كی چه‌قبه‌ستووییمان ئه‌وه‌یه‌ تێڕوانینی زانستیمان بۆ پرسه‌كان لاوازه‌، هه‌مان كات ده‌بێت بیربۆچوون و مامه‌ڵه‌مان به‌رامبه‌ر ژنان بگۆڕین، وتیشی: ده‌بێت ئه‌و پرسه‌ له‌ كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا جێی خۆی بگرێت، كه‌ هیچ شه‌ره‌فێك له‌ ژن كوشتندا نییه‌، هه‌روه‌ها سزادانی ژن كوژان به‌س نییه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی.

PUKmedia    

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket