}

په‌روه‌رده‌ بڕیار له‌سه‌ر خوێندكارانی دابڕاو ده‌دات

کوردستان 07:03 PM - 2021-11-28

له‌ فه‌رمانێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ كۆپییه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌، تێیدا بڕیار له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ دراوه‌ بۆ خوێندن، كه‌ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیاندا بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات كۆچیان كردووه‌و له‌ ئێستادا گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و بارودۆخی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان چوونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له‌ ئێستادا گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان، وه‌كو كار ئاسانی بڕیاریدا به‌، ئه‌و خوێندكارانه‌ له‌ هه‌ر قۆناغێكدا بن (بنه‌ڕه‌تی، ئاماده‌یی به‌ هه‌موو به‌شه‌كانییه‌وه‌، په‌یمانگاكان)، ئاره‌زووی هه‌بێت بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خوێندن، ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه‌و ماوه‌ی دابڕانی له‌ خوێندن به‌ نه‌هاتوو بۆ هه‌ژمار ناكرێت.

 هه‌ر له‌ فه‌رمانه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، ئاماژه‌به‌وه‌دراوه‌، بارودۆخی خوێندكار له‌به‌رچاو ده‌گیرێت.

PUKmedia وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket