}

حكومەتی هەرێم: كاراكردنی سەنتەرەكانی هێزی هاوبەش پێویستییەكی گرنگە

کوردستان 07:53 PM - 2021-11-28

فۆتۆ: حەمە عومەر

حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت:چەندین جار حكومەتی فیدڕاڵی ئاگاداركردۆتەوە لەو بۆشاییە ئەمنییە كە لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمدا هەیە كە بەھۆیەوە داعش توانیویەتی ئەو دەرفەتە بقۆزێتەوەو لەو ناوچانە خۆی رێكبخاتەوە، دەشڵێت: كاراكردنی سەنتەرەكانی ئەمنی هاوبەش، پێویستییەكی گرنگە.
حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی پەلامارە تیرۆرستیەكەی داعش بۆ سەر هێزەكانی پێشمەرگەو شەهید بوونی ژمارەیەك پێشمەرگە راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: شەوی 27 لەسەر 28ی 11ی 2021  لەناوچەی تەپی تەڵانی سنووری كوڵەجۆ، بۆمبێكی چێندراوی تیرۆرستانی داعش بە ئۆتۆمبێلێكی ھێزی پێشمەرگەدا تەقییەوەو بەوهۆیەوە پێنج پێشمەرگە شەهید بوون و چوار دیكەش بریندار بوون.
ئەوەشی خستوەتەڕوو: حكومەتی هەرێمی كوردستان چەندین جار حكومەتی فیدڕاڵی ئاگاداركردۆتەوە لەو بۆشاییە ئەمنییە كە لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمدا هەیە كە بەھۆیەوە ئەو رێكخراوە تیرۆرستییە توانیویەتی ئەو دەرفەتە بقۆزێتەوەو لەو ناوچانە خۆی رێكبخاتەوەو ببێتە ھەڕەشە بۆسەر دانیشتوانی ناوچەكە.
دەشڵێت:پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدە سەربەرزەكان دەكەین و هیوای زوو چاكبوونەوەش بۆ پێشمەرگە بریندارەكان دەخوازین حكومەتی هەرێم جەختیش لەسەر هەرچی زووی كارا كردنەوەی سەنتەری هاوبەشی ئەمنی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عیراق دەكاتەوە.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket