}

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی: داواكاری خوێندكاران ته‌واو مافی خۆیان بوو

کوردستان 10:30 PM - 2021-11-28

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ خوێندكارانی ناڕازی كۆبوه‌وه‌و پاشان له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، میكانیزمێك ده‌دۆزینه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان.

وتیشی: له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی من و خوێندكارانی ناڕازی زۆر به‌راشكاوی گفتوگۆمان له‌سه‌ر كێشه‌كانی خوێندكاران كردو هه‌وڵده‌ده‌ین به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت كێشه‌ی خوێندكاران چاره‌سه‌ر بكه‌ین.

له‌وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێرێكدا سه‌باره‌ت به‌كوشتنی موراد كانی كورده‌یی و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ له‌ شه‌وانی رابردوودا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: من وه‌ك خۆم هه‌رگیز له‌گه‌ڵ كوشتن نیم له‌هه‌ر حزبێك و له‌هه‌ر شوێنێك بێت، بۆیه‌ داوام له‌كاك قوباد كردوه‌ لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئاماده‌بكات و بۆمان ده‌ربكه‌وێت هه‌ركه‌سێك به‌نایاسایی كوژراوه‌ به‌دڵنیایه‌وه‌ ئیجرائاتی خۆمان ده‌كه‌ین.

له‌باره‌ی دۆخی پارێزگای سلێمانیشه‌وه‌ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو: بارودۆخی پارێزگای سلێمانی له‌چاوخۆیدا زۆر باشه‌و هیچ كێشه‌یه‌ك نیه‌.

هه‌روه‌ها له‌باره‌ی خستنه‌وه‌ی یه‌كێتی بۆ سه‌ر رێگا راسته‌كه‌ی خۆی وتی: به‌رده‌وامین له‌رێكاره‌كانی راستكردنه‌وه‌ی حزبه‌كه‌مان و حزبه‌كه‌مان هه‌ڵساوه‌ته‌وه‌و زیاتریش هه‌ڵده‌ستێته‌وه‌.

له‌باره‌ی پرسیارێكی دیكه‌ی په‌یامنێران له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌حزب ده‌ركراون بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی وتی: زۆر به‌روونی رامانگه‌یاندوه‌ ئه‌وانه‌ ده‌ركراون و هه‌رگیز ناتوانن بێنه‌وه‌ ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket