}

پیرۆزباییەكان بۆ كوردستانی نوێ

کوردستان 09:26 AM - 2022-01-12

ئەمڕۆ 12ی 1ی 2022 یادی 30 ساڵەی دەرچونی رۆژنامەی كوردستانی نوێیە كە لەدوای راپەڕینی ساڵی 1991 یەكەمین رۆژنامەی كوردی رۆژانە بوو لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان دەردەچوو تائێستاش بەردەوامە.
مەكتەبی سیاسی: كوردستانی نوێ شانازی و دەستپێشخەرییەك بوو لەرەوتی ڕۆژنامەگەریی كوردیدا

بەڕێزان سەرنوسەر و بەرێوەبەران و ڕۆژنامەنووسانی رۆژنامەی كوردستانی نوێ
‏‎بەبۆنەی 30 ساڵەی دەرچواندنی ژمارە سفری رۆژنامەكەتان،كەدەكاتە سێ دەیەی بەردەوام لە كاری رۆژنامەگەری كوردی، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەكەین و هیوای سەركەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.
كوردستانی نوێ وەك نۆبەرەو یەكەم رۆژنامەی رۆژانەی دوای راپەڕین، شانازی و دەستپێشخەرییەك بوو لەرەوتی ڕۆژنامەگەریی كوردیدا كە بۆ یەكەم جارە لە مێژوی ئەم  بوارە  لە هەرێمی كوردستان و  تەواوی كوردستاندا  رۆژنامەیەك  جگە لە  چەند رۆژێكی نەخوازراو لەوەستانی كاتیی ، بەردەوام  بووە  لە  بڵاوكردنەوە و دەرچواندن وتائێستاش بەردەوامە..
 كوردستانی نوێ جگە لەوەی سەرچاوەی ھەواڵ و زانیاری دروست بووە،  مینبەرێكی ئازادی هزری سیاسی و ژانری ئەدەبی و فەرھەنگی بووە، بۆیە لە ڕابردوو و لەئێستاشدا رۆڵێكی كاریگەری لەبەرگریكردنی بیری نیشتیمانی و ماف و ئازادییە گشتییەكاندا گێڕاوە و بە بابەت و لاپەرە و پاشكۆ فرەچەشنەكانی بایەخ و گرنگی بەسەرجەم بوارەكانی ژیان داوەو تواناو بەخششێكی بێوێنەی پێشكەش بە میدیای كاغەزیی كردووە وبەوانە مێژوویەكی دەوڵەمەندی بۆ خۆی تۆمار كردووە..
 كوردستانی نوێ جوانترین نموونەی ڕۆژنامەی سەنگین و پابەند بوە بەیاساو ئیتیكەكانی ڕۆژنامەوانی، كە ئەوەش  نیشانەیەكی سەنگینی و هەست كردن بە  لێپرسراوێتی  رۆژنامەكە دەرئەخات..
 ‏‎دووبارە ساڵیادی كوردستانی نوێ-ی ئازیز لەسەروبەندی یەكخستنی خیتابی میدیای یەكێتیی و پیرۆزبێت و هیوادارین وەك هەمیشە بە پێشەنگ وسەكۆی بیری ئازاد بمێنێت و كوردستانی  نوێ هەمیشە  لە نوێگەریدا  بێت. 
       مەكتەبی سیاسی   
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە كوردستانی نوێ دەكات
*بەرێزان سەرنوسەر و سكرتارییەتی نوسین و رۆژنامەنوس وكادیرە‌ ئازیزەكانی رۆژنامەی كوردستانی نوێ* 
بەبۆنەی ساڵیادی دە‌رچواندنی رۆژنامەی كوردستانی نوێ-وە؛ گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە‌ دەكەم و هیوای سەركەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم. 
خۆشحاڵم كە سەرباری پەرەسەندنەكانی میدیای ئەلیكترۆنی، ئەم رۆژنامە كاغەزییە ئازیزەی یەكێتی، هاوشانی قۆناغەكانی خەباتی ئەم حزبە تێكۆشەرە گەشەی كردووە و لەبەرەوپێشچووندایە. 
بۆ ساڵی نوێی تەمەنی، هیواخوازم قەڵەمە بڕشتەكەی میدیاكاران لە رۆژنامەی كوردستانی نوێ، سەرچاوە دەوڵەمەندەكەی هەواڵ و زانیاریی، بەدواداچوون بۆ بابەتە نیشتمانی و نەتەوەییەكان بكات و  خەم و كێشەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان زیاتر لەخۆبگرێ.
دووبارە‌ پیرۆز بێت ساڵیادی دە‌رچواندنی رۆژنامە‌ی كوردستانی نوێ..
قوباد تاڵەبانی
سە‌رپە‌رشتیاری مە‌كتە‌بی سكرتاریە‌تی سە‌رۆك مام جە‌لال

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: كوردستانی نوێ خەڵاتی مامی گەورە بوو
بەڕێزان سەرنووسەر و رۆژنامەنووس و كادیر و كارمەندە دڵسۆزەكانی رۆژنامەی (كوردستانی نوێ)
بە بۆنەی ساڵڕۆژی رۆژنامەی كوردستانی نوێ، جوانترین و گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەكەم، یادی ئەم رۆژنامە رۆژانەییە پرشنگدارە كە سێ دەیەیە بە سەلیقە و دڵسۆزی و ماندوبوونی تێكۆشەرانی قەڵەم و كاغەز و ئەدیب و رۆشنبیران؛ بەتایبەت رۆژنامەنووس و كارمەندە ماندونەناسەكانی، توانیویەتی خزمەتێكی بەرچاو بە رەوتی رۆژنامەگەری كوردی و خەرمانی رۆژنامەوانیی میقداد بەدرخان بكات، لە هەمووان پیرۆز دەكەم.
ئەم رۆژنامەیە یادەوەریی كوردستانی نوێی دوای راپەڕین و رزگاری لەخۆگرتووە، خەڵاتی مامی گەورە و رابەر و رۆژنامەنووس و یەكێتیی بوو بۆ خەڵكی كوردستان لە كوردستانێكی نوێدا.
لەم یادە پڕشكۆیەی ئەم رۆژنامە ئازیزەدا دەخوازین بەردەوام بێت لەبڵاوكردنەوەی زانیاریی دروست و شرۆڤەی سەنگین و بەدواداچوونی ووردەكاریانە و راست، لەگەڵ فراوانكردنی پانتایی ئازادیی بیروڕا و رەخنەی بنیاتنەردا پارێزگاری لەو پێگەیەی خۆی بكات كە لەسەرەتاكانییەوە پێی ناسراوە، چاوەڕوانی زیاتریشی لێ دەكەین.
هەر لە پێشكەوتن و درەوشانەوەدابن.
 شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ١ی رێكخستنی سلێمانی (ی.ن.ك)

 

لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن پیرۆزبایی لە كوردستانی نوێ دەكات
ھەڤاڵ محەمەد كەریم سەرنووسەر و ھەڤاڵانی ستافی كوردستانی نوێ 
سێ دەیە لە تێكۆشانی كاغەزیتان پیرۆز بێت
پیرۆزبێت لە ئێوە و لە ھەموو ھەڤاڵانی پێشینی ئەم كاروانە دوور و درێژەی رۆژنامەگەری كوردی و میدیای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.
زۆر خزمەتتان كردووە و زۆری تریش ماوە خزمەتی تیا بكەن تا رۆژنامەكەی مام ھەمیشە بمێنێ و ھەبێ و گەشە بكات و ببێتە ستوونێكی پتەوی قۆناغی گەشەی چۆنایەتی لە راگەیاندنەكەمان
دووبارە پیرۆزە بە ناوی ھەڤاڵانتان لە مەكتەب و ھەڤاڵی دێرینی خۆشتان
ستران عەبدوڵڵا
لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن


فراكسیۆنی یەكێتی: كوردستان نوێ ڕۆژنامەیەكی هاوسەنگ و سەنگینە
دەقی پیرۆزباییەكە:
بەبۆنەی یادی ٣٠ ساڵەی دەرچوونی ژمارە سفری رۆژنامەی كوردستانی نوێ پیرۆزباییەكی گەرم لە سەرنوسەرو تەواوی رۆژنامەنوسان و كادران و خوێنەرانی رۆژنامەكە دەكەین. 
دەرجوونی كوردستانی نوێ لەو قۆناغە سەختە وەك یەكەم رۆژنامەی رۆژانەی كوردی دەستپێشخەری و رچەشكێنیەكی ناوازە بوو لەمێژووی یەكێتی و رۆژنامەگەری كوردی دا بەشانازیەكی نەتەوەیی و نیشتمانی گەورە دەمێنێتەوە. 
رۆژنامەی كوردستانی نوێ رۆژنامەیەكی ھاوسەنگ و سەنگین بووەو بەپاراستنی ئتیكی رۆژنامەوانیەوە ئەركەكانی راپەراندووە. 
جارێكی تر پیرۆزە و بەھیوای گەشەپێدان و خزمەتی زیاتر بە رۆژنامەگەری كوردی. 
فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
١١/١/٢٠٢٢

سەعدی ئەحمەد پیرە پەیامی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ستافی رۆژنامەی كوردستانی نوێ دەكات.
 دەقی پرسەنامەكە...
بەڕێزان سەرنوسەر و دەستەی نوسەران و رۆژنامەنووسان و كارمەندانی بەشە جیا جیاكانی رۆژنامەی كوردستانی نوێی خۆشەویست ..
رێز و سڵاو ..
 بەبۆنەی یادی 30ساڵەی دەرچوونی یەكەم ژمارەی رۆژنامەی رۆژانەی كوردسانی نوێ گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەكەم ، دەستی ماندووبوونی یەكە بە یەكەتان دەگووشم و رێز و خۆشەویستیم بۆ ماندووبوون و شەو نخونی و بێ وچانی هەموو ئەو نوسەر و رۆژنامەنووس و كارمەندانە هەیە كە لەسەرەتای كاروانەكەوە تاوەكو ئێستا لە ڕێگەی لاپەرە گەشەكانی ئەم رۆژنامە خۆشەویستەوە خزمەتیان كردووە .
ئەوێ رۆژێ هەرچەند مانگێك دوای ڕاپەڕین كە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بڕیاری دەركردنی رۆژنامەیەكی رۆژانەی سیاسی ، رۆشنبیری ، كلتوری ، هەمەلایەنەی دا بڕیارێكی بوێرانە بوو ، چونكە هەرێمی كوردستان لەبارودۆخێكی سیاسی و سەربازی و ئابوری سەخت تێدەپەڕی بەڵام لەبەر پێویستی پەیوەندی نێوان كۆمەڵانی خەڵك و ئاگاداربوون لە رووداو  و پێشهاتە سیاسی و ناوخۆیی و كلتورییەكان بێ سڵكردنەوە لە كۆسپ و تەگەرەكانی كە چاوەڕوان دەكرا بێتە پێش رۆژنامەی كوردستانی نوێ ژمارە سفری لە ١٢/١/١٩٩٢وەك یەكەم رۆژنامەی رۆژانەی كوردی دوای راپەرین كەوتە بەردەستی خوێنەران .
 شانازییەكی گەورەیە بۆ رۆژنامەی كوردستانی نوێ كە لە ماوەی ٣٠ساڵی رابردوودا ئەگەرچی زمانحاڵی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە بەڵام مینبەرێكی ئازاد و كراوەی خستنەڕووی بیر و ڕا جیاوازەكانی چین و توێژەكانی كۆمەڵانی خەڵك بووە ، زۆرجار لاپەرەكانی ئەم رۆژنامەیە سەكۆی بڵاوكردنەوەی ووتار و نوسینی پڕ لە رەخنە و تەنز و گلەیی بووە لە خوودی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانیش ، ئەمەش لە ژێر رۆشنایی ئامۆژگاری و راسپاردەكانی خوالێخۆشبوو سەرۆك مام جەلال بوو كە هەمیشە جەختی لەسەر ئازادی بیر و ڕا و دەرفەتی دەربڕینی ڕا و بۆچوونی جیاواز دەكردەوە و داوای دەكرد هیچ جۆرە سانسۆرێك نەخرێتە سەر ئەوانەی خاوەنی قەڵەمێكی بوێر و ئازادن .
كوردستانی نوێ و كاروانەكەی وێستگەیەكی گرنگی پاراستنی كلتور و زمانی كوردی بووە ، سەرچاوەی زیندووكردنەوە و بەرگوێ خستنەوەی هەزاران ووشەی رەسەنی كوردی بووە كە رەنگە لەبیر نەوە دوای نەوەی میللەتەكەمان بچووبانەوە ، هاوكات ئەم ڕۆژنامە خۆشەویستە كانگای برەودان بووە بە رەوتی ئەدەبی كوردی، لاپەڕە و پاشكۆ و دۆسیە تایبەتەكانی ژیان و بەرهەم و نوسینی ئەدیب و ئەدەب دۆستان كە لەگەڵ رۆژنامەی كوردستانی نوێ دەرچوون شاهێدی ئەو راستیەن .
كوردستانی نوێ بە حەق بۆ كوردستانێكی نوێ و ئایندەیەكی تازەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بووە ، تەنها رۆژنامەی دەستەیەك یان نوخبەیەك نەبووە ، بەڵكو گرنگی داوە بە سەرجەم چین و توێژەكانی كۆمەڵی كوردەواری ، بابەتەكانی تایبەت بە ژنان ، گەنجان ، خوێندكاران ، كاسبكاران ، كرێكاران ، .. هتد لە كوردستانی نوێدا بەو پەڕی گرنگی و بایەخ پێدانەوە بڵاوكراونەتەوە ئەمە جگە لە پشتگیری كردن و هاندانی هونەر و هونەرمەندان لەسەرجەم بوارەكاندا ، بۆیە دەتوانین بڵیین كوردستانی نوێ خوێندنگایەكی سیاسی و رۆشنبیری و ئەدەبی و هونەری گەورەیە بۆ سەرجەم چین و توێژەكانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان ، هیوای سەركەوتن و بەردەوامی بۆ ئەم رۆژنامە خۆشەویستە و سەرجەم نوسەر و رۆژنامەنووس و كارمەندانی دەخوازم ، جارێكی تر ٣٠هەمین ساڵیادی كوردستانی نوێ لە هەموومان پیرۆز بێت .
سەعدی ئەحمەد پیرە

شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ: كوردستانی نوێ بایەخی یەكێتی بۆ بواری رۆشنبیری و راگەیاندن دەردەخات
شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ پیرۆزبایی لە رۆژنامەی كوردستانی نوێ دەكات
هەڤاڵان و هاوكارانم لە رۆژنامەی كوردستانی نوێ
سێ دەیە تێپەڕبوون بەسەر دەرچوونی یەكەم ژمارەی رۆژنامەی كوردستانی نوێ و داگیرساندنی مۆمی ٣١ ساڵە لە سەرنووسەرو ستافی نووسین و تەواوی كارمەندانی رۆژنامەكەمان پیرۆز دەكەم و ئومێدی پێشكەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم.
دەركردنی رۆژنامەیەكی رۆژانە لەدوای راپەڕین، كە یەكەم رۆژنامەی رۆژانەی دوای راپەڕین بووە بایەخی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ بواری رۆشنبیری و راگەیاندن دەردەخات و دووپاتی ئەوە دەكاتەوە كە لە سەرەتای دامەزراندنیەوەو لەنێو فەلسەفەو دیدگای یەكێتیدا راگەیاندن رۆڵی دیارو بەرچاوی هەبووە، هەر بۆیە بۆ ئایندەش دەبێت راگەیاندنی یەكێتیی بەهەمان رۆحیەتەوە كاربكات و ببێتەوە پێشەنگی راگەیاندنەكان، ئەم هەنگاوەش پێویستی بە نوێكردنەوەو بەخۆداچوونەوە هەیە لەسەرجەم بوارە فیكری و مەعریفییەكان و تەنانەت ناوەرۆكی بەرهەمە میدیاییەكانیش، بەهیوام لەم هەنگاوەدا كوردستانی نوێ پێشەنگ بێت و ببێتە خاڵی دەستپێكی بووژانەوەی میدیای یەكێتیی.
جارێكی تر پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی یەكە بەیەكەتان دەكەم و سڵاوی تایبەتیش دەنێرم بۆ هەموو ئەوانەی رۆژێك لە رۆژان لەم رۆژنامە سەنگینە كاریان كردووەو جێدەستیان دیار بووە.
شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ

 

خاتوو گەلاوێژ: كوردستانی نوێ رۆژنامە شكۆدارەكەی دوای راپەڕینە
یادی رۆژنامە ئازیزەكەمان پیرۆز بێت
وا ڕۆژنامەی كوردستانی نوێی ئازیز، سێ‌ دەیەی تەمەنی بەڕێكرد، تەمەنێكی پڕ هەوراز و نشێو، پڕ ماندوێتی و شەونخونی، پڕ وشە و پەیڤی سەوز و ئومێدبەخش، پڕ گوزارشتی سووری شۆڕش و پڕ تەعبیر لە ڕای خەڵك و پێشمەرگە و ڕۆشنبیران و یادەوەریی شەهیدان.
كوردستانی نوێ‌، گەورەترین شانازیی ئەوەی پێبڕاوە كە تاقە ڕۆژنامەی ڕۆژانەی دوای ڕاپەڕینە شكۆدارەكەی خەڵكی كوردستانە. قورسایی زۆری خرایە سەرشان و سەركەوتوانە گەیاندیە مەنزڵ. لەبیرتان بێت ئەمە ڕۆژنامەی مامی كوردانە بۆیە دەبێت جێگەی ڕای جیاواز لە ڕای خۆتان و حزبەكەیشتانی تێدا بێت وەك وا بووە.
لەمڕۆژەدا پیرۆزبایی گەرم لە سەرنووسەر و دەستەی نووسەران و هەموو ڕۆژنامەنووس و كادرەكانی ڕۆژنامەكەتان دەكەم، سڵاو بۆ هەموو ئەوانەی ڕۆژێك لە ڕۆژان كاری لەم ڕۆژنامە بەربڵاوەدا كردووە. سڵاو بۆ شەهیدەكانی ئێوە و تێكڕای ئەوانەی لە ڕێی قەڵەم و وشە و بواری ڕۆژنامەگەریدا گیانی خۆیان بەخشی بەم كاروانە پڕ ڕێبوارە.
چاوتان ماچ دەكەم و سەركەوتوو و سەرفراز بن، چاومان لە سەركەوتنی زیاترتانە.
گەلاوێژ

پیرۆزبایی دكتۆر جوان احسان فوزی بۆ كوردستانی نوێ 

بەڕێزان، سەرنووسەر و رۆژنامەنووس و كادیر و كارمەندە دڵسۆزەكانی رۆژنامەی( كوردستانی نوێ )
سڵاوێكی گەرم..
بەبۆنەی یادی (31) هەمین ساڵەی دەرچونی ژمارە سفری ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ ، لەناخی دڵمەوە جوانترین وگەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنوسەرو ڕۆژنامەنووس وكادیرو كارمەندە دڵسۆزەكانی ئەم ڕۆژنامە ڕۆژانەییە پرشنگدارە دەكەم ، ئەم ڕۆژنامە پڕ بەهاو سەنگینە بەردەوام سەرچاوەیەكی دروستی هەواڵ و زانیاری بووە ، لەخزمەتكردنی خوێنەران و نوسەرانی كورد دا هەرگیز درێخی نەكردووە و هەمیشە  لەهەوڵی پێشخستنی زیاتری بواری ڕۆژنامەگەری و ڕاگەیاندن بووە لەكوردستان دا . گرنگی و بایەخی ئەم ڕۆژنامەیە ئەوەندە زۆربو هەمیشە سەرۆك (مام جەلال) لەهەموو بۆنەو كۆبونەوەیەكدا پرسیاری ئەوەی لێدەكردین ئەمڕۆ ڕۆژنامەی كوردستانی نوێت خوێندۆتەوە ، كوردستانی نوێ ئەمڕۆ ژمارە چەندبوو ، بەردەوام جەختی لەسەر ئەوە دەكردەوە وەك كادیرانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ڕوداو و پێشهاتەسیاسییەكان و زانیاری لەڕۆژنامەی كوردستانی نوێ وەربگرین و خوێنەری سەرجەم ڕۆژنامەكانی تربین و برەو بەبواری زانیاری و ڕۆشنبیری بدەین ، سەرۆك ( مام جەلال ) بەردەوام مەبەستی بەرەو پێشچوون و سەركەوتنی ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ بوو .  لەم یادە پڕشكۆیەدا هیوای سەركەوتن وبەردەوامیتان بۆدەخوازم و ئومێدەوارم لەساڵی نوێی تەمەنتاندا لەسەر ئەو ڕێبازە كوردانەیەتان بەردەوام بن و خەرمانتان پڕبەرەكەت و دەست وخامەتان ڕەنگینتربێت .
دكتۆر جوان احسان فوزی
ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بروسكەی پیرۆزبايی  مەكتەبی رێكخستن بۆ كوردستانی نوێ
مەكتەبی رێكخستنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی بۆ یادی ٣١ ساڵەی رۆژنامەی كوردستانی ئاڕاستەی سەرنوسەرو ستافی رۆژنامە كرد.
بروسكەی پیرۆزبای  مەكتەبی رێكخستن
بەبۆنەی  سییەمین سالەی دەرچوونی رۆژنامەی كوردستانی نوێ
بەڕێزان سەرنوسەر و كادرو كارمەندانی كوردستانی نوێ
بەبۆنەی سییەمین سالەی دەرچوونی رۆژنامەی كوردستانی نوێ  وە بەناوی لێپرسراوو تەواوی كادرو كارمەندانی مەكتەبەكەمانەوە گەرمترین پیرۆزبای  یادی 30هەمین ساڵەی دەرچونی كوردستانی نویی ئازیزتان ئاراستەدەكەین،هیوای بەردەوامی و سەركەوتنتان بۆدەخوازین .
ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ،وەك یەكەمین رۆژنامەی نوسراوی دوای ڕاپەڕین  یەكێكە لەسەروەریەكانی یەكێیتی نیشتمانیی كوردستان و پردی گەیاندنی ھەوال و زانیاری ڕاست و دروست و باوەڕ پێكراو بووە بۆ كۆمەلانی خەلكی كوردستان،
مالێكیش بووە بۆ نوسەران و ئەدیبان و ڕۆژنامەنوسان تالەڕێگای ئەم میدییا كاغەزییەوە  ڕاو بۆچونی خۆیان ئازادانە بخەنەڕوو .
 هیوادرین ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ ھەمیشە لەگەشەكردن و بەرەو پێشچوندابێت.
بۆ ئێمەش وەك مەكتەبی ڕێكخستن ھەمیشە خۆمان بە پشتیوانی ئەم ڕۆژنامە ئازیزە دەزانین.
دوبارە پیرۆزبایتان لێدەكەین ھیوای سەركەوتن وبەرەوپێشچونتان بۆدەخوازین 
 مەكتەبی ڕێكخستن 
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

پیرۆزبایی بێگەرد تاڵەبانی بۆ کوردستانی نوێ 

بەڕێزان : سەرنوسەر و دەستەی نوسەران و کارمەندان و رۆژنامەنوسانی ئازیزی رۆژنامەی کوردستانی نوێ
بەبۆنەی(31) مین ساڵوەگەری دامەزراندنی رۆژنامەی کوردستانی نوێ ،وەک یەکەمین رۆژنامەی بەردەوامی کوردستانی ، ناوازەترین و گەرمترین پەیامی پیرۆزبای خۆم ئاراستەی ئێوەی ئازیز و یەکە بە یەکەی ستافە ماندوو نەناسەکەتان دەکەم .
رۆژنامەی "کوردستانی نوێ" یەکەمین رۆژنامەی پر بایەخ و سەنگینی کاروانی رۆژنامەگەریە ، کە بەبێ ووچان هەمیشە پێشەنگی گەیاندنی هەواڵ و زانیاری و راپۆرت و بابەت و سەکۆی رۆژنامەنوسان و ئەدیبان بووە ، بۆ خزمەتی کۆمەلانی خەلکی کوردستان ،وە بەوپەری پەرۆشی و لە ئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتی ئیتیکی میدیایی و رۆژنامەوانی ، هاوتەریبی رەچاوکردنی میتۆد و ستانداردە جیهانیەکانی بواری رۆژنامەگەری مامەلەی کردووە.
کوردستانی نوێ ئاوێتەی ژینگەی کۆمەڵایەتی و سیاسی و کەلتوری و فەرهەنگی و ئابوری و رۆشەنبیری گشتیە ، کە لە کاروانی خەبات و تێکۆشانیدا ،هەوێنی بەخشینی ئیلهامی رۆژنامەگەری و پێشەنگی داهێنان و نوێخوازیە و دامەزراوەیەکی رەسەنی خامەرەنگین  و جیاوازەیەکانە ،لە هەموو کایە و بوارەکانی ژیاندا .
لەم یادە پر شکۆیەدا رۆڵی رۆژنامەی کوردستانی نوێ بەرز و پر بایەخ دەنرخێنین و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم و دووبارە پیرۆزبایتان لێدەکەم.
بێگەرد تاڵەبانی
سالار سه‌رحه‌د: كوردستانی نوێ شانازییه‌ بۆ مێژووی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی 
به‌بۆنه‌ یادی 30 ساڵه‌ی ده‌رچوونی ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، سالار سه‌رحه‌د خه‌لیفه‌ یونس ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی بۆردی په‌یوه‌ندییه‌ كوردستانییه‌كانی (ی.ن.ك) پیرۆزباییه‌ك ئاڕاسته‌ ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌بۆنه‌ی یادی 30 ساڵه‌ی ده‌رچوونی ژماره‌ سفری رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، پیرۆزبایی له‌ سه‌رنوسه‌رو ته‌واوی رۆژنامه‌نوسان و كادران و هه‌موو ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ش ده‌كه‌م كه‌ پێشتر له‌م رۆژنامه‌یه‌ خزمه‌تیان كردووه‌.
سێ‌ ده‌یه‌یه‌ كوردستانی نوێ‌ نه‌ك ته‌نها بۆ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بۆته‌ شانازی و سه‌روه‌ریی، به‌ڵكو شانازیشه‌ بۆ مێژووی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی، به‌ ره‌خساندنی مه‌ودای فراوان  بۆ خستنه‌ڕووی بیروڕای جیاوازی نووسه‌ران و رۆشنبیران.
كوردستانی نوێ له‌ هه‌موو قۆناغه‌كاندا به‌رپرسیار و سه‌نگین و راستگۆیانه‌ بۆته‌ سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراوی گه‌یاندنی هه‌واڵ و زانیاریی.
چاومان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ له‌ هه‌ڵومه‌رجی  گۆڕاوی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌، كوردستانی نوێ وه‌ك هه‌میشه‌ پێشه‌نگی رۆژنامه‌وانی بێ له‌ هه‌رێمی كوردستان.
دووباره‌ پیرۆزه‌
 سالار سه‌رحه‌د خه‌لیفه‌یونس
ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی بۆردی په‌یوه‌ندییه‌ كوردستانییه‌كان (ی.ن.ك)

 

زوبێر عوسمان: كوردستانی نوێ دیاری یەكێتییە بۆ كوردستانییەكان
پەیامی پیرۆزبایی هەڤاڵ زوبێر عوسمان بەبۆنەی (٣١ ) ساڵەی دەرچواندنی رۆژنامەی كوردستانی نوێ 
بەڕێزان سەرنووسەر و میدیاكاران و نووسەران و سەرجەم كارمەندانی رۆژنامەی كوردستانی نوێ
بەبۆنەی (٣١) ساڵەی دەرچواندنی رۆژنامەی كوردستانی نوێ و ساڵیادی دامەزراندنی یەكەمین رۆژنامەی نوسراوی دوای راپەڕین، لە ناخی دڵمەوە گەرمترین و جوانترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەكەم، هیوای سەركەوتن و پێشكەوتنی  زیاتر و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەست پێشخەریەكی مێژوویدا لە دوای راپەڕین رۆژنامەی كوردستانی نوێی كردە دیاری كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بە گشتیی و بواری میدیایی و راگەیاندنی كوردی بە تایبەتی، هەر بۆیە یەكێك لە تایبەتمەندییەكانی كوردستانی نوێ كە هەمیشە پێی ناسراوەو لە نێو بواری راگەیاندن و میدیای كوردیدا رەنگیداوەتەوە، لە سێ دەیەیی تەمەنیدا پیشەییانە و لە چوارچێوەی ئیتكی رۆژنامەوانی بەرپرسیانە مامەڵەی لەگەڵ واقیعی هەرێمی كوردستاندا كردووەو لەو بوارەدا پێشەنگ بووە لە خزمەتكردن، هەر ئەوەش وایكردووە كە وەك یەكەمین میدیایی نوسراوی دوای راپەڕین ئێستاشی لە گەڵدا بێ وەك مینبەرو سەرچاوەی باوەڕ پێكراوو لە بڵاوكردنەوەی پەیامی هەواڵ و زانیاری بە پێشەنگی بمێنێتەوە.
هیوادارم كوردستانی نوێ لەسەر ئەو رێچكەو كارو هەنگاوانەی درێژە بە كاروانی پڕ شانازی خۆی بدات و بە سیاسەت وستراتیجی نوێ وەك زەڕوڕەتێكی میدیایی و پێویستی قۆناغەكە سەردەمیانە خۆی نوێ بكاتەوەو بەردەوام بێ لە خزمەت و هەمیشە چەتری كۆكەرەوەو سەكۆی هەموو قەڵەمە ئازادەكان بێ و تەواوی نوسەران و رۆژنامەنوسان و ئەدیبان و رۆشنبیران و خاوەن بیرو بۆچوونە جیاوازەكان لە دەوری خۆی كۆبكاتەوەو لەو بوارەدا خزمەت بە میدیاو راگەیاندنی كوردی بكەن لە كوردستاندا.
هەر شاد و سەربەرز و سەركەوتووبن.
زوبێر عوسمان 
ئەندامی سەركردایەتی و 
لێپرسراوی مەڵبەندی ٦ی سۆران
١٢ / ١ / ٢٠٢٢

بەڕێزان خاوەنی ئیمتیاز و سەرنوسەر و دەستەی نوسەران و ڕۆژنامەنوسانی كوردستانی نوێ
بابەت/ پیرۆزبایی
دوای سڵاو و ڕێز..
بەپێویستی دەزانین بەناوی بۆردی پێكهاتەكانی یەكێتی گەرمەترین و جوانترین پیرۆزباییتان لێ بكەین لەساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی كوردستانی نوێی ئازیز.
31 ساڵە كوردستانی نوێ خوێندنگەیەك بوە بۆ پێگەیاندنی كادری میدیایی كارا وكارامە و ناوەندێك بووە بۆ بڵاوكردنەوەی ڕۆشنبیریی حزبی و لەهەمان كاتیشدا مینبەرێكی ڕاستگۆیانەی بوێریش بووە بۆ ئاشناكردنی خوێنەرانی بەدواین گۆڕانكاریەكان لەڕێی هەواڵ و ڕاپۆرت و ریپۆرتاژ و بابەتی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابوری و ...هت،كەئەكادیمییانە كار و خزمەتی  خەڵكی كوردستانی كردوە..
زیاتر لەسێ دەیە خزمەتتان بەڕۆشنبیری كوردی و ڕەوتی ڕوناكبیریی لەكوردستان كردوە و  بەربڵاوترین مەوداكانی ئازادی لەكوردستانی نوێوە سەرچاوەی گرتووه.
لەساڵیادی دەرچونی كوردستانی نوێ-دا بەهیواین ساڵی نوێ ساڵی پێشكەوتنی زیاتر و گەشەسەندنی زیاتر بێت بۆ ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ..
بەهیوای بەردەوامی بۆ كوردستانی نوێ لەهەموو بوارەكاندا.
لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزماندا..
حەسیبە عەبدوڵڵا
ل.بۆردی پێكهاتەكانی ی.ن.ك
كەركوك ١٢/١/٢٠٢٢

ئاراس محەمەد ئاغا: كوردستانی نوێ ناوێكی‌ گەشی‌ ناو میدیای كوردییە
ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی چواری دھۆك بۆ ساڵیادی دەرچوونی رۆژنامەی كوردستانی نوێ بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنوسەرو كارمەندانی دەكات.
 ئەمە دەقەكەیەتی...
بەڕێزان، سەرنووسەر و رۆژنامەنووس و كادیر و كارمەندە دڵسۆزەكانی رۆژنامەی (كوردستانی نوێ)
بە بۆنەی ساڵڕۆژی دەرچوونی رۆژنامەی كوردستانی نوێی ئازیزەوە، لەناخەوە گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەكەم و هیوای سەركەوتنی زیاترتان لەكاركردن لەڕۆژنامە پرشنگدارەكەتان بۆ دەخوازم.
كوردستانی نوێ، كە لە كوردستانێكی نوێ و ئازاد دا وەك یەكەم رۆژنامەی كوردیی رۆژانە لە دایك بوو، ناوێكی‌ گەشی‌ ناو مێدیای كوردییە و خاوەنی خەرمانێكی پڕ بەرهەم و جێگەی شانازی هەمووانە، كە بەسەلیقە و دڵسۆزی و ماندوبوونی رۆژنامەنووس و كارمەندە ماندونەناسەكانی، توانیویەتی خزمەتێكی بەرچاوی رەوتی رۆژنامەگەری كوردی و خوێنەرەكانی بكات، ئومێد دەكەم كوردستانی نوێ درێژە بەو رێبازە پیرۆزەی خۆی بدات، هەر ئەو پێگە رەسەن و درەوشاوەیەی هەبێت.
لەم یادە پیرۆزەتاندا و لەگەڵ داگیرساندنی مۆمی( 30) ساڵەی تەمەنی ژیانی رۆژنامەگەریی خۆیدا، دەخوازین كوردستانی نوێ هەر لەپێشكەوتن و تاوسەندن و گەشەسەندنی پانتایی و روبەری ئازادیی بیروڕا و رەخنەی بنیاتنەر بێت كە لەسەرەتاكانییەوە پێی ناسراوە.
هەمیشە لە پێشكەوتن و درەوشانەوەدا بتان بینم، سەركەوتوو بن.

 

بروسكەی پیرۆزبايی شێركۆ میروەیس ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی بۆ كوردستانی نوێ

بەبۆنەی یادی (31) ساڵەی دەرچوونی یەكەمین ژمارەی رۆژنامەی (كوردستانی نوێ) جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی خاوەنی ئیمتیاز و سەرنوسەر و ستافی نوسین و رۆژنامەنوس و پەیامنێرانی رۆژنامەكە دەكەین و هیوای بەردەوامی و سەركەوتنیان بۆ دەخوازین.
پێگەی كوردستانی نوێ لە مێژوویی رۆژنامەگەری كوردی زۆر باڵاو كاریگەرە. سەرەڕای ئەوەی ئەم یادە سەروەریەكی گەورەیە بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هاوكات رۆژێكی پیرۆزو گرنگە بۆ مێژووی رۆژنامەگەری كوردی و  كە یەكەم رۆژنامەی رۆژانەیە لەمێژووی رۆژنامەگەریی كوردیدا.
لە ماوەی ٣١ ساڵی رابردوو سەرەڕای ئەوەی ئەكادیمیایەك بووە بۆ پێگەیاندنی دەیان رۆژنامەنووس و كادیری راگەیاندن،  رۆڵێكی گرنگی لە گەیاندنی ھەواڵ، زانیاری، بۆچونی جیاواز، رەخنە گرتن، دەرخستنی راستیەكان ھەبووە…. بۆیە ھەر لەسەرەتاوە تا ئەمڕۆشی لەگەڵدا بێ سەنگین بووەو بەسەنگینی و پێزێكی كاریگەرەوە دەمێنێتەوە. 
هیوای بەردەوامیم لەلوتكەیە بۆتان و هەمیشە سەركەوتوو سەرفرازبوون.
شێركۆ میروەیس 
ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

 

د. سۆران جەمال تاهیر: كوردستانی نوێ قوتابخانەی پێگەیاندنی دەیان كادیر بووە
بەڕێزان سەرنوسەر و دەستەی نوسەران و كارمەندانی رۆژنامەی كوردستانی نوێ
بەبۆنەی ساڵیادی دەرچوونی یەكەم ژمارەی رۆژنامەی رۆژانەی كوردی (كوردستانی نوێ)، بەناوی خۆم و هەڤاڵانی مەكتەبی پەیوەندییەكانی ی.ن.ك جوانترین و گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەكەم، هیوادارم ساڵی نوێ كاركردنتان بەرهەمدارتربێت.
كوردستانی نوێ وەك یەكەم ڕۆژنامەی خوێنراو لە دوای ڕاپەڕین رۆڵێكی گرنگ و بەرچاوی لە هۆشیار كردنەوەی تاكی كورد بینی، و توانی بەڕەچاوكردنی پرەنسیب و بنەماكانی كاری رۆژنامەگەری هەواڵ و پێشهاتەكانی بەشێوەیەكی پڕۆفیشناڵ بخاتە بەردیدی خوێنەران، ئەمە جگە لەوەی بۆتە قوتابخانەیەك بۆ پێگەیاندنی دەیان كادیری سیاسی و راگەیاندنكار.
ئومێدەوارم لەم یادە پیرۆزەدا بەردەوامبن لە گەیاندنی رای شەقام و داخوازیی رەوای گەلی كوردستان و خستنەڕووی راستیەكان، لەپێناو بونیادنانی كومەڵگایەكی هۆشیار و ئازاد و دیموكرات. 
شاد و سەركەوتوو بن.. 
د. سۆران جەمال تاهیر
ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەب پەیوەندییەكانی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

ناوەندی هەولێری مەكتەبی راگەیاندن: كوردستانی نوێ كاریگەری لەسەر كایە جیاوازەكان هەبووە
ناوەندی هەولێری مەكتەبی راگەیاندن پیرۆزبایی لە رۆژنامەی كوردستانی نوێ دەكات
بەڕێز: كاك حەمە كەریم- سەرنووسەری رۆژنامەی كوردستانی نوێ
هاوكارانمان لە رۆژنامەی كوردستانی نوێ
داگیرساندنی (٣١)ەمین مۆمی رۆژنامەی كوردستانی نوێ، یەكەمین رۆژنامەی رۆژانەی دوای راپەڕین لەخۆمان و ئێوەو سەرجەم میدیاكارانی یەكێتی پیرۆز دەكەین و دەخوازین ساڵی تازەی كاركردنی رۆژنامەكە گەشەسەندووتر بێ و پێشكەوتن بەخۆوە ببینێ.
لەماوەی سێ دەیەی رابردوودا رۆژنامەی كوردستانی نوێ وەك رۆژنامەیەكی سەنگین توانیویەتی خزمەتێكی بەرچاو پێشكەش بكات و كاریگەری باشی هەبێت لەسەر كایە جیاوازەكانی ژیان، ئومێدەوارین لە داهاتوودا هەماهەنگی زیاترمان هەبێت و بتوانین پێكەوە رۆڵمان هەبێت لە پێشخستنی راگەیاندنی یەكێتیی و خزمەتكردن بە كۆمەڵگاكەمان.
ناوەندی هەولێری مەكتەبی راگەیاندنی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia تایبەت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket