}

پسپۆڕێكی ده‌ستوری: ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك كۆمار ته‌نیا ته‌شریفاتی نییه‌

عیراق 03:24 PM - 2022-01-13

پسپۆڕێكی بواری ده‌ستوری ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك كۆمار له‌ عیراق ته‌نیا ته‌شریفاتی بێت، به‌ڵكو ئاماژه‌ به‌چه‌ندین ده‌سه‌ڵات ده‌كات له‌كاتی به‌كارهێنانی كاریگه‌ری له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی و حوكمرانی ده‌بێت له‌ وڵات، پێشیوایه‌ به‌هێزی كه‌سایه‌تی سه‌رۆك كۆمار یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت تاكو بتوانێت زیاتر ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌كاربهێنێت‌و رێگا له‌و پێشێلكاریانه‌ی بگرێت، كه‌ پێكهاته‌یه‌ك به‌ناوی زۆرینه‌ به‌رامبه‌ر پێكهاته‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌نجامی ده‌دات.

گه‌لاوێژ عه‌لی مامۆستای زانكۆو پسپۆڕی بواری ده‌ستوری به‌  PUKmedia ی راگه‌یاند: ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك كۆمار له‌ عیراق كه‌ به‌ گوێره‌ی مادده‌ی 70ی ده‌ستوری دیاریكراوه‌، ته‌نیا ته‌شریفاتی نییه‌،  وه‌ك هه‌ندێك خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵكو ئه‌و به‌شێكه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكار .

وتیشی: له‌گرنگترین ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی به‌ گوێره‌ی ده‌ستور به‌ سه‌رۆك كۆماری عیراق دراوه‌، ده‌ستنیشانكردنی یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌ دوای هه‌ڵبژاردن، راسپارنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌ بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: هه‌روه‌ها سه‌رۆك كۆمار بۆی هه‌یه‌ پڕۆژه‌یاسا پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مان بكات، هاوكات ئیمزا له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یاسایانه‌ش ده‌كات كه‌ له‌ په‌رله‌مان ده‌رده‌چێت. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ ده‌ركردنی بڕیاری لێخۆشبوونی تایبه‌ت بۆ گیراون، به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران.

ئه‌و پسپۆڕه‌ی بواری ده‌ستور راشیگه‌یاند: جگه‌ له‌وانه‌ سه‌رۆك كۆمار به‌ پارێزه‌ری ده‌ستور داده‌ندرێ، بۆیه‌ هه‌ر پێشیلكاریه‌كی ده‌ستوری هه‌بێت، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر پێكهاته‌یه‌ك به‌ناوی زۆرینه‌ به‌رامبه‌ر پێكهاته‌یه‌كی ئه‌نجامی ده‌دات، ئه‌و كات سه‌رۆك كۆمار توانای ره‌تكردنه‌ی ئه‌و هه‌وڵه‌ی هه‌یه‌ و رێگانادات جێبه‌جێبكرێت.

پێشیوایه‌ له‌سه‌رووی هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ كه‌سایه‌تی سه‌رۆك كۆمار رۆڵی ده‌بێت له‌ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی و كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاری سیاسی، ئه‌ویش له‌ رێگای په‌یوه‌ندییه‌كانی و زانینی زمانه‌بیانییه‌كان ده‌توانێ كاری زۆر زیاتربكات و ببێته‌ كۆكه‌ره‌وه‌ی هێزه‌ ناكۆكه‌كان، وه‌ك چۆن له‌ رابردو سه‌رۆك مام جه‌لال توانیبووی ئه‌و رۆڵه‌ ببینێت.

PUKmedia ته‌ها عه‌بدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket