}

یونامی له‌سه‌رھێرشه‌ موشه‌كییه‌كان هاته‌ ده‌نگ

عیراق 11:11 AM - 2022-01-14

نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق، رایده‌گه‌یه‌نێت؛ هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كان ھه‌وڵێكی دڵڕه‌قانه‌یه‌ بۆ تێكدانی ئاسایشی عیراق.

نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق (یونامی)، له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ته‌ئكدده‌كاته‌وه‌، ئه‌و ھێرشه‌ موشه‌كیانه‌ی كه‌ له‌ عیراقدا ئه‌نجام ده‌درێن، ھه‌وڵێكی دڵڕه‌قانه‌یه‌ بۆ تێكدانی ئاسایشی وڵاته‌كه‌.

یۆنامی له‌و راگه‌یه‌نراوه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، موشه‌كه‌كان باڵیۆزخانه‌كان ده‌كه‌نه‌ ئامانج و ھاووڵاتییانی عیراق لێی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن، ئاسایش و ئارامی دوو مه‌رجی سه‌ره‌كین بۆ چاره‌سه‌ركردنی ڕه‌وشی ناوخۆ كه‌ زۆر پێویسته‌ و جه‌ختكردنه‌وه‌یه‌ له‌ سه‌روه‌ریی عیراق.

PUKmedia یونامی 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket