}

هه‌وره‌ بروسكه‌ كاره‌بای كفری ده‌بڕێت

کوردستان 02:47 PM - 2022-01-14

به‌هۆی باران و هه‌وره‌ بروسكه‌وه‌ یه‌كێك له‌ گۆڕه‌ڕه‌كانی وێستكه‌ی كاره‌بای كفری له‌ كار كه‌وت.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم كه‌ ئه‌مڕۆ 14-1-2022، كۆپییه‌كی ده‌ست PUKmedia  كه‌وتووه‌ تێیدا هاتووه‌، به‌هۆی باران و لێدانی هه‌وره‌ بروسكه‌وه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كێك له‌ گۆڕه‌ڕه‌كانی وێستگه‌ی (132 kv) ، كفری له‌كاركه‌وتووه‌ ئه‌ویش به‌هۆی سوتانی یه‌كێك له‌ دژه‌ بروسكه‌كانی( مانیعه‌ ێواعق) ، ئاگاداری دانیشتوانی شارۆچكه‌ی كفری و ناحیه‌كانی ده‌وروبه‌ری ده‌كینه‌وه‌ كه‌ پێدانی كاره‌بای نیشتمانی كه‌م ده‌بێته‌وه‌ تا چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته‌.

PUKmedia وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket