}

له‌ ئیبراهیم خه‌لیل كار به‌ پشكنینی كۆرۆنای 48 سه‌عاتی ناكرێت

کوردستان 04:12 PM - 2022-01-14

له‌ ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل هه‌ر گه‌شتیارێك بێته‌ سنووری هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌ی پشكنینی 48 سه‌عاتی كۆرۆنای پێبێت و كارتی ڤاكسینیشی هه‌بێت، بڕی 35 دۆلاری له‌بری پشكنینی كۆرۆنا لێوه‌رده‌گیرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل هه‌ر گه‌شتیارێك بێته‌ سنووری هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌ی پشكنینی 48 سه‌عاتی كۆرۆنای پێبێت و  كارتی ڤاكسینیشی هه‌بێت، بڕی 35 دۆلاری له‌بری، پشكنینی كۆرۆنا لێوه‌رده‌گیرێت لێوه‌رده‌گیرێت.

 جێگه‌ی باسه‌ وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌، ناڕه‌زاییه‌كی زۆری له‌لای گه‌شتیاران و خه‌ڵك به‌ گشتی دروستكردووه‌و له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش به‌ جۆرێك له‌ سزادان و وه‌رگرتنی پاره‌ی زیاده‌ به‌ زۆر له‌ خه‌ڵك وه‌سفده‌كرێت .

PUKmedia زێره‌ڤان گولی/ زاخۆ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket