}

بازرگانێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌كه‌ركوك كوژرا

کوردستان 09:19 PM - 2022-01-16

هێزێكی هاوبه‌شی پۆلیسی كه‌ركوك رووبه‌روِوی بازرگانێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌بنه‌وه‌و به‌وهۆیه‌وه‌ بازرگانه‌كه‌ ده‌كوژرێت و هاورِێكه‌شی ده‌ستگیرده‌كرێت.

به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia ، روبه‌رِوبوونه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر رێگه‌ی حه‌ولی ره‌حیماوا رویداوه‌و كاتێك بازرگانێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر ئاماده‌ نابێت له‌بازگه‌یه‌كی هاوبه‌شی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان راوه‌ستێت و ده‌سترِێژی گوله‌ش له‌مه‌فره‌زه‌كه‌ ده‌كات، پاشان به‌وهۆیه‌وه‌ روبه‌رِوبوونه‌وه‌ له‌نێوانیاندا رووده‌دات و بازرگانه‌كه‌ ده‌كوژرێت و هاوڕێكه‌شی بریندار ده‌بێت.

PUKmedia ئازاد شوكر/ كه‌ركوك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket