}

حاجیاوا.. باندێك ده‌ستگیر ده‌كرێت

کوردستان 10:57 PM - 2022-01-16

به‌هۆی ساغ كردنه‌وه‌ی پاره‌ی ساخته‌، باندێك ده‌ستگیراو بڕێك پاره‌ی ساخته‌شیان پێوه‌ گیرا.

موقه‌ده‌م شۆڕش ئیسماعیل وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر پاش ئاگاداركردنه‌وه‌یان كه‌ ئاڵوگۆڕ به‌پاره‌ی ساخته‌وه‌ كراوه‌ له‌ جۆری دۆلاری ئه‌مریكی، دوای به‌دواداچوونی وردو به‌سود وه‌رگرتن له‌ زانیاری و كامێرای چاودێری ده‌ستبه‌جێ تۆمه‌تبارێكیان له‌ناو شاری قه‌ڵادزێ به‌ناوی ( پ . ق ) له‌دایكبووی ساڵی 1993 دانیشتووی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین ده‌ستگیر كرد، له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا بڕی 700$ دۆلاری ساخته‌ی پێوه‌ گیراوه‌، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا دانی ناوه‌ به‌تاوانه‌كه‌یدا و به‌ وته‌ی خۆی"له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی ویستویانه‌ به‌نزیكه‌ی 20,000 دۆلاری ئه‌مریكی ساخته‌ له‌ناو بازاڕه‌كان ساغ بكه‌نه‌وه‌".

دانیشی ناوه‌ به‌وه‌دا كه‌ ئه‌و پاره‌یان له‌ وڵاتی توركیاوه‌ هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌، تۆمه‌تباری دووه‌میش به‌ناوی ( ح. ع ) له‌دایكبووی 1991 دانیشتووی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی حاجیاوا له‌ناحیه‌ی حاجیاوا ده‌ستگیركراو بڕی (18,500$) دۆلاری ساخته‌ی پێوه‌ گیرا.

به‌ وته‌ی یه‌كێك له‌ تۆمه‌تباره‌كان 200$ دۆلاریان له‌ناو بازاڕی شاری هه‌ولێر ساغ كردۆته‌وه‌ و 500 دۆلاریشیان خه‌رج كردووه‌. له‌ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه‌ به‌ مادده‌ی 281 له‌ یاسایی سزادانی عێراقی ڕاگیركراون و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ ڕووداوه‌كه‌ ڕێكخراوه‌.

PUKmedia ئاراز ره‌سوڵ / قه‌ڵادزێ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket