}

كازمی: ناكۆكییه‌كانی نێو ماڵی شیعه‌ به‌رده‌وامییان هه‌یه‌

عیراق 06:29 PM - 2022-01-17

شرۆڤه‌كارێكی سیاسی جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌ ئاڵۆزبوونی ناكۆكییه‌كان له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌ شیعه‌كان و ئه‌وه‌ش كاتێك چاره‌سه‌ر ده‌بێت كه‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ بتوانن سازش بۆ یه‌كتری بكه‌ن.

له‌و باره‌یه‌وه‌، باسل كازمی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17ی 1ی 2022 له‌میانی لێدوانێكیدا بۆ PUKmedia رایگه‌یاند: له‌ئێستادا ناكۆكییه‌كانی نێو ماڵی شیعه‌ به‌رده‌وامییان هه‌یه‌و هه‌ر ده‌بێت چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و ره‌وتی سه‌در سازش بۆ یه‌كتری بكه‌ن، پێداگریش ده‌كات كه‌ دوورخستنه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و هێزه‌كانیان له‌حكومه‌تی داهاتوودا مه‌ترسییه‌و هه‌ڕه‌شه‌ له‌پرۆسه‌ی سیاسی ده‌كات، به‌تایبه‌تیش هه‌ندێك لایه‌نیان هه‌یه‌ خاوه‌نی هێزی چه‌كدارن.

كازمی دووپاتیشی كرده‌وه‌ ئه‌و ناكۆكییانه‌ی هه‌یه‌ له‌ نێوان موقته‌دا سه‌در رابه‌ری ره‌وتی سه‌درو نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا كه‌ له‌ ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیدایه‌، ناكۆی شه‌خسیین و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، سه‌در له‌تویته‌كه‌یدا كه‌ چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تویته‌ر بڵاویكردبوه‌وه‌، رایگه‌یاندبوو ده‌رگایان واڵایه‌ بۆ هه‌ندێك لایه‌ن كه‌ بۆچونیان لە بەرامبەریان باشە، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئه‌و ده‌رگایه‌ی سه‌در له‌به‌رده‌م هه‌ندێك لایه‌ندا كردۆتییه‌وه‌ مالیكی لێ هه‌ڵاوێرد كردووه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket