}

هۆشدارییەكی بەپەلە لەهاتووچۆی سلێمانییەوە بۆ شۆفێران

کوردستان 07:55 PM - 2022-01-17

هاتووچۆی سلێمانی هۆشداری دەدات شۆفێران كە لەئێستادا كۆی گشتی شەقامی بازنەی مەلیك مەحمود و سەرجەم سەرپردەكان بەستەڵەك بوون و شۆفێریكردن تیایاندا ئەگەری رووداوی مەترسیداری لێدەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران لەشاری سلێمانی دەكات كە لەئێستادا كۆی گشتی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود -  ٦٠ مەتری و سەرجەم سەرپردەكان بەستەڵەك بووەو شۆفێریكردن تیایدا مەترسیدارەو ئەگەری كەوتنەوەی رووداوی مەترسیداری ھاتووچۆی لێدەكەوێتەوە.
هاتووچۆی سلێمانی دەشڵێت: تكاو داوامان لەھەمووان ئەوەیە ئەمشەو  و سەرلەبەیانی شۆفێری نەكەن و سەردانی ناوچە شاخاوییەكان نەكەن لەبەر سەلامەتی گشتی.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket