}

كوردانی كه‌نه‌دا ئاهه‌نگی نه‌ورۆز ده‌گێڕن

تاراوگە 08:55 PM - 2022-03-20

له‌چوارچێوه‌ی كارو چالاكیه‌كانی فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عیراقی له‌ كه‌نه‌داو له‌ژێر درووشمی هاتنی به‌هار وجه‌ژنی نه‌ورۆز و به‌ره‌و ژیانێكی باشتر ، رۆژی 18/3/2022 له‌ شاری تورونتۆ به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی كوردستانیانی ئۆنتاریو و میوانان له‌ خێزانی عه‌ره‌ب و فارس له‌ ئاهه‌نگێكی شایسته‌ و ڕازاوه‌دا به‌هاوكاری تیپی میوزیكی كوردی جه‌ژنی نه‌ورۆز و ساڵی نوێی كوردی له‌هه‌رێمی ئۆنتاریۆ پیرۆز كرا . 

له‌ سه‌ره‌تای ئاهه‌نگ خاتوو سه‌ناریا جه‌لال به‌ناوی فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران به‌خێرهاتنی ئامه‌ده‌بووانی كرد و پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆزی له‌ به‌شداربووان و كۆمه‌ڵانی خه‌لكی كوردستان به‌گشتی كرد .

مسته‌فا یونسی ئه‌ندامی فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران له‌ وته‌یه‌كی پیرۆزباییدا ، بڕگه‌و ته‌وه‌ری ئاهه‌نگی بۆ ئاماده‌بووان ڕوونكرده‌وه‌ و هیوای شه‌وێكی خۆشی پڕ له‌یاده‌وری جوان بۆ ئاماده‌بووانی ئاهه‌نگی ئه‌م شه‌و خواست .
جه‌لال سه‌عید سه‌رپه‌رشتیاری فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراقی له‌ كه‌نه‌دا و ڕێكخه‌ری ئاهه‌نگ، له‌ وته‌یه‌كدا وێڕای پێرۆزبایكردنی جه‌ژنه‌كانی نه‌ورۆز و به‌هار و ساڵی نوێ  ، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی كه‌ دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ دابڕان به‌هۆی بڵابوونه‌وه‌ی په‌تای كورونا جارێكی تر كوردستانیان توانیان له‌ بۆنه‌ی یادی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا به‌یه‌ك شاد بنه‌وه‌ خۆشی خۆیان ده‌ربڕن . سه‌رۆكی فیدراسیۆن له‌ به‌شێكی وته‌یه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌ كار و چالاكییه‌كانی فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراقی و چۆنێتی هاوكاریكردنی ژماره‌یه‌ك خێزان و هاتنیان بۆ كه‌نه‌دا باسكرد، دواتر سوپاسی ڕۆڵی كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری و پێشوازی و ئه‌وانه‌ی هاوكاری نیشته‌جێ بوونی ئه‌و خێزانانه‌ ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تیش له‌بواری دابینكردنی شوێنی نیشته‌جێ بوون و ڕه‌خساندنی هه‌لی كار و خوێندن له‌ قوتابخانه‌و زانكۆكاندا. 

هه‌ر له‌ میانه‌ی ئاهه‌نگدا چه‌ند خێزانێكی به‌شداربووانی ئاهه‌نگی نه‌ورۆز كه‌ له‌ ڕێگه‌ی فیدراسیۆنه‌وه‌ هاتوون بۆ كه‌نه‌دا سوپاس و پێزانی خۆیان ئاڕاسته‌ی فیدراسیۆن و ئه‌و كه‌سانه‌ی هاوكاری و كارئاسانی نیشته‌جێ بوونیان بۆ كردوون .
دواترهونه‌رمه‌ندانی ده‌نگ خۆش ئه‌حمه‌د مه‌خموری وشه‌ماڵ ڕه‌سول و هاوكاری تیپی میوزیك  به‌ گۆرانی و ئاوازی فۆلكلۆری له‌گه‌ڵ زه‌ماوه‌ندی كوردی به‌شداربووان ئاهه‌نگه‌كه‌یان تا كاتێكی دره‌نگ رازانده‌وه‌ . 

PUKmedia عوسمان عه‌لی / كه‌نه‌دا



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket