}

سوید.. كۆمیته‌ی هاوكاری هێزه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان كۆده‌بنه‌وه‌

تاراوگە 12:46 PM - 2022-04-12

ڕۆژی شه‌ممه‌ 9-4-2022 كۆمیته‌ی هاوكاری هێزه‌ سیاسییه‌كانی كورد و كوردستان له‌ شاری ستۆكهۆڵم پایته‌ختی وڵاتی سوید به‌به‌شداری په‌یمان حه‌مه‌تاته‌ به‌رپرسی ناوه‌ندی سویدی یه‌كێتی ی نیشتیمانی ی كوردستان و فه‌رهه‌نگ شێخ محه‌مه‌د به‌رپرسی په‌یوه‌ندی یه‌كانی ناوه‌ند، كۆمیته‌ی هاوكاری هێزه‌ سیاسی یه‌كان كۆبوونه‌وه‌.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ خوله‌كێك بێ ده‌نگی بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كورد وكوردستان ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.
سه‌ره‌تا په‌یمان حه‌مه‌ تاته‌ به‌رپرسی ناوه‌ندی سوید  ی ن ك پاش ده‌ستخۆشیكردن له‌ئاماده‌بوان باسێكیان له‌ سه‌ر پێكهاته‌ی نوێی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان وگۆڕانكارییه‌كانی ناوخۆی یه‌كێتی له‌پاش كۆنگره‌ بۆئاماده‌بووانی كرد و تێیدا په‌یمان حه‌مه‌ تاته‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان چ له‌ناوخۆی كوردستان و چ له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هێزێكی كاریگه‌ره‌ و جێگا ده‌ستی هه‌بووه‌ له‌ به‌دیموكراتیكردنی ناوچه‌كه‌ هه‌روه‌ها ناساندنی فه‌رهه‌نگ شێخ محه‌مه‌د وه‌ك نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ناو كۆمیته‌ی هاوكاری هێزه‌ سیاسییه‌كان به‌ئاماده‌بووانی ناساند.

فه‌رهه‌نگ شێخ محه‌مه‌د له‌وته‌یه‌كیدا به‌ڵێنی پێدا نوێنه‌رێكی راسته‌قینه‌ی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان بێت له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كورد و كوردستان له‌ وڵاتی سوید.

پاشان ئاماژه‌ به‌ ڕاپۆرتی كۆبوونه‌وه‌ی پێشووی كۆمیته‌ی هاوكاری و هه‌روه‌ها ئه‌و كار و چالاكیانه‌ی كه‌ پێشتر كۆمیته‌ی هاوكاری له‌و ماوه‌یه‌دا به‌ڕێوه‌ی بردون.

وه‌ك به‌شداری له‌ یادی هه‌ڵه‌بجه‌، ده‌ركردنی به‌یاننامه‌ بۆ مه‌حكومكردنی هێرشی موشه‌كی ره‌ژیمی ئێران بۆ سه‌ر باشووری كوردستان، یادی له‌ سێداره‌ دانی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د،  جێژنی نه‌ورۆز.
له‌و په‌يوه‌ندیه‌دا باس كرا كه‌ كۆمیته‌ی هاوكاری بۆ به‌ڕێوه‌ بردنی چالاكییه‌كانی زووتر لایه‌نه‌كان ئاگادار بكاته‌وه‌،بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ كرا پێشتر و له‌ ئاینده‌شدا یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ئه‌ندامێكی گرنكی ئه‌و كۆمیته‌یه‌ و هه‌میشه‌ جێگاده‌ستی دیار و له‌به‌رچاو بووه‌.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ باسی سه‌فه‌ری وه‌ڤدێكی كۆمیته‌ی هاوكاری بوو بۆ هه‌رێمی كوردستان و سه‌ردانی لایه‌نه‌كان به‌مه‌به‌ستی به‌هێز كردنی په‌یوه‌ندی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له‌ پرسه‌ سیاسییه‌كان دا كه‌ گفتو گۆ و باسی له‌ سه‌ر كرا. فه‌رهه‌نگ شێخ محه‌مه‌د وه‌ك نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان،هێدی له‌ لایه‌ن پ د ك، و چیا له‌ لایه‌ن حدكا.
دواتر له‌ ئه‌نجامی كۆوونه‌وه‌كه‌دا لایه‌نه‌كان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌. خاڵی دیكه‌ پێكهێنانی وه‌ڤدێكی سێ تا چوار  كه‌س بوو كه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سویدییه‌كان به‌ نوێنه‌ری كۆمیته‌ی هاوكاری له‌ په‌یوه‌ندی دابن و پرسه‌ گرینگه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وان بوروژێنن و دانیشتنیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن.
نوینه‌ری به‌شدار بووانی كۆمیته‌ی هاوكاری هێزه‌ سیاسی یه‌كانی كوردستان پێكهاتوون له‌م پارته‌ سیاسیانه‌:
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
پارتی دێموكراتی كوردستان،
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
پارتی دێموكراتی كوردستان ـباكور
پارتی دێموكراتی كوردستان ـڕۆژئاوا
PUKmedia فه‌لاح ئه‌حمه‌د ڕه‌شید 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket