}

ناوه‌ندی نه‌رویجی یه‌كێتی پێشوازی له‌ وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ده‌كات

تاراوگە 06:36 PM - 2022-05-19

 له‌ ئۆفیسی ناوه‌ندی نه‌رویجی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هه‌ندرین باوه‌نووری و ستافی ناوه‌ند پێشوازییان له‌ تیمێكی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌رانی هه‌شت زانكۆی كوردستان كرد.
ئه‌و تیمه‌ له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی ئه‌پراپز كه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه‌ بودجه‌ی بۆ ته‌رخانكرابوو، به‌شداری له‌ وۆركشۆپێكی حه‌وت ڕۆژه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ زانكۆی ئۆسلۆ به‌ڕێوه‌چوو ده‌چێت. 

پاش به‌خێرهاتن له‌ لایه‌ن هه‌ڤاڵانی ناوه‌نده‌وه‌ هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆخواستن و خوازیاربوون ئه‌م چه‌شنه‌ پرۆژه‌و كارو چالاكیانه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ به‌رده‌وامی هه‌بێت بۆ زیاترین و زۆرترین خزمه‌ت له‌م بواره‌ گرنگه‌و سه‌رجه‌م بوارو سێكته‌ره‌كانی تر، دوواتر نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ت ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ هه‌ڤاڵان ڕوونكرده‌وه‌،  نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو  زانكۆكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان له‌م سه‌ردانه‌دا به‌شداربوون.

PUKmedia  هورامان تاوگۆزی 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket