}

شانزده‌هه‌مین فێستیڤاڵی به‌درخان له‌ فینله‌ندا به‌رِێوه‌ده‌چێت

ڕیپۆرتاژ 08:11 PM - 2022-05-22

ئه‌مرِۆ ، رۆژی شه‌ممه‌ 21/05/2022 سه‌عات 1ی نیوه‌رِۆ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی وێژه‌ و هونه‌ری كوردی له‌ وڵاتی فینله‌ندا، شاری تۆركۆ، به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی فیدراسیۆنی كوردانی فینلاند و كۆنفیدراسیۆنی كوردانی دیاسپۆرا -  دیا كوردو نوێنه‌ری حزبه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان له‌ وڵاتی فینله‌ند به‌شداربوون،  له‌گه‌ڵ چه‌ندین روناكبیر و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس كه‌هه‌ندێكیان له‌ شاره‌ دووره‌كانه‌وه‌ هاتبوون به‌مه‌به‌ستیی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی كۆرِه‌كه‌ كه‌ باس له‌  كه‌لتوور و پردی روناكبیریی نێو گه‌لان بۆ نووسه‌ر رۆژنامه‌نووس (حه‌مید به‌درخان )له‌هه‌ماكاتیشدا به‌رپرسیی ئه‌كادیمیای به‌درخان بۆ توێژینه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسی و كه‌لتور ئه‌نجامدا.

سه‌ره‌تای كۆرِه‌كه‌ له‌لایه‌ن سه‌ید خدر میر سه‌یدی به‌خێرهاتنی میوانانی كرد و داوایكرد  ده‌قیقه‌ك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی رێگای رزگاری كوردستان ئه‌نجامبدرێت ، له‌پاشان له‌لایه‌ن شاعیر و رۆژنامه‌نووس عه‌بدوڵڵا حاجی كورته‌یه‌ك له‌ ژیانی حه‌مید ئه‌بوبه‌كر به‌درخانی پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كرد ، له‌هه‌ماكاتیشدا داوایكرد حه‌مید به‌درخان بابه‌ته‌كه‌ی پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان بكات .
سه‌ره‌تا حه‌مید به‌درخان به‌خێرهاتنی میوانانی كردو تیشكی خسته‌ سه‌ر كه‌لتور و به‌یه‌كه‌وه‌ ژیان، كه‌لتوور و خۆشه‌ویستیی، كه‌لتوور له‌ نێوان ژیاندۆستیی و ژیانخۆشیی ، پرسیارێكی وروژاندو گوتی : ئایا كه‌لتوور شوناس و داهاتوو و ئاینده‌ی گه‌لانه‌ و پرسیاریدیكه‌ی كرد و گوتی : ئایا ده‌كرێت له‌ رێگای كه‌لتووره‌وه‌ پردی روناكبیریی دروستبكرێت .

له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ باس له‌ لێكه‌وته‌كانی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیی له‌ سه‌رده‌می ئافاتیی كۆڤید نۆزده‌ ، كه‌ به‌ ڤایرۆسی كۆرِۆنا نێو زه‌ندكراوه‌ ، قسه‌و باسی زۆری له‌سه‌ركرا .

له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌ قسه‌ له‌سه‌ر كه‌ڵتوور و خواردن ، به‌تایبه‌تیی ناندینی كورده‌واریكرا ، پرسیاری له‌ ئاماده‌بووانكرد ، ئایا كورد ناندینی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه‌ و خواردنه‌ كورده‌وارییه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمیی و زانستیی نووسراوه‌ته‌وه‌ و رێكخراوه‌ ،وه‌كو نه‌ته‌وه‌كانیدیكه‌.
چه‌ندین ته‌وه‌ره‌ی دیكه‌ سه‌باره‌ت به‌ سوسیال میدیا و رۆژنامه‌گه‌ری كاغه‌زی و ئه‌لیكترۆنی كرا و باس له‌وه‌شكرا كه‌ ئه‌مرِۆی دنیای رۆژنامه‌نووسیی له‌ كوێی ناوه‌نده‌ رۆژنامه‌ جیهانییه‌كاندایه‌ .
له‌ كۆتاییدا تیشكی خسته‌ سه‌ر چۆنییه‌تیی سازدانی شانزده‌هه‌مینیی فێستیڤاڵی به‌درخان كه‌ برِیاره‌ له‌ ساڵی 2023 له‌ وڵاتی فینله‌ند به‌چه‌ندین چالاكی جۆراو جۆری كه‌لتوری ئه‌نجامبدات .
دوای ته‌وابوونی كۆرِه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه‌ چه‌ندین پرسیار ئاراسته‌ی حه‌مید به‌درخان كراو وه‌ڵامی هه‌مووانی دایه‌وه‌ .

هه‌ریه‌ك له‌ به‌رِێزان ره‌ئوف گوڵبه‌ده‌ن و عه‌بوڵڵا حاجی كه‌ له‌هه‌مانكاتیشدا ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمه‌ڵه‌ی وێژه‌ و هونه‌ری كوردین له‌ وڵاتی فینله‌ند، دوو پارچه‌ شیعریان پێشكه‌ش كرد .

شایانی باسه‌، حه‌مید به‌درخان سوپاسی كۆمه‌ڵه‌ی وێژه‌ و هونه‌ری كوردی كرد بۆ ئه‌و میواندارییه‌یان و سوپاسی ئاماده‌بووانیشیی كرد كه‌ ئه‌ركیان كێشا و ماندووبوون ...
به‌هیواین بتوانیین له‌ ئاینده‌ دانیشتنه‌كانی لیژنه‌ی ئاماده‌كار بۆ سازدانی شانزده‌هه‌مینیی فێستیڤاڵی به‌درخان كه‌ برِیاره‌ له‌ ساڵی 2023 له‌ وڵاتی فینله‌ند درێژه‌ی پێبدرێت .

PUKmedia  راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه‌ی وێژه‌و هونه‌ری كوردی ، فینله‌ندا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket