فەرید ئەسەسەرد: یەکێتی شانازی بە جیاوازییەكانییەوە دەكات
کوردستان 02:55 PM - 2022-05-28
ئەمڕۆ 28-5-2022، لە دیداری یەكێتیدا كە لەسلێمانی بەڕێوەچوو گفتوگۆی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سازكرا و تێیدا بابەتی سیاسی و مێژووی و دەستپێشەخەرییەكانی یەكێتی گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.
لە گفتوگۆكەدا هەریەك لە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، ئاسۆ مامەند كارگێڕانی مەكتەبی سیاسی و ئارێز عەبدوڵڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی و فەرید ئەسەسەرد سكرتێری ئەنجومەنی سەركرایەتی یەكێتی ئامادەیبوون، ئارێز عەبدوڵڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایگەیان: دیداری یەكێتی دەستپێشەخەرییەكی نایابە چونكە یەكێتی لە مێژوودا رۆڵێكی زۆر كاریگەر و گەورەی هەبووە و داواكارین لە گەنجەكان لە تێكۆشەرە دێرینەكانی یەكێتی بپرسن سەبارەت بە مێژووی یەكێتی، كە چیان دیووە و چیان كردووە، داواش لە تێكۆشەرە دێرینەكانی یەكێتی دەكەین لە گەنجان بپرسن چیدەبینن و چیان دەوێت تاوەكو وەك رابردوودا داهاتوویەكی مێژوویی تۆمار بكەین.
هاوكات شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایگەیاند: كەس نكوڵی لە پێشەنگی یەكێتی و شاری سلێمانی ناكات چونكە، لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ دیداری یەكێتی تەنها لە سلێمانی 18 وۆرك شۆپمان ئەنجامدا و تێیدا 73 گروپ كاریان دەكرد بۆ ئەوەی راسپاردەكانی راستەوخۆ تر بن، راپرسییەكی گشتیمان ئەنجامدا كە هەزار و 100 هاووڵاتی لە چەندین شوێنی جیاواز بەشداریان تێدا كرد كە راپرسییەكی زۆر راستە چونكە، بێ دانانی مەرج كاریان لەسەر كراوە، هە ر لەوەوە دەردەكەوێت كە خەڵك چ ئومێدێكی بە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەیە و بەرەوپێشچوونی یەكێتی بە بەرەوپپَشچوونی خۆیان دەزانن.
وتیشی: پێویستە گۆڕانكارییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هاوشێوەی سەردەم بێت و بەبۆنەی نزیكبوونەوەی یادی دامەزراندنی یەكێتیشەوە پیرۆزبایی ئاڕاستەی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دەكەم بۆ تۆماركردنی بەشێك لە مێژووی گەورەی یەكێتییەكەمان.
هەر لە دیدارەكەدا دەرباز كۆسرەت رەسوڵ كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایگەیاند: ئێمە وەك سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان خۆمان بە حزبێكی جێبەجێكار و كرداری دەزانین، هاوكات نزیكین لە ئێش و ئازارەكانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان، بۆیە پێویستە ساڵانە ئەم دیدارە ئەنجامبدرێت، چونكە یەكێتی حزبی دوێنێ و ئەمڕۆ و سبەینیە، هەربۆیە مەبەستمان لە نوێبوونەوە گۆڕینی هەموو كەسایەتییەكان نییە بەڵكو مەبەستمان لە نوێبوونەوەی سیاسەتی یەكێتییە.
وتیشی: سیاسەتی یەكێتی روون و ئاشكرایە و ئامادەبوونی ئەو جەماوەرە لە دیداری یەكێتیدا زیندووی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان نیشاندەدات.
هاوكات ئاسۆ مامەند كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: لەسەر رێبازەكەی سەرۆك مام جەلال بەردەوامین چونكە، خەرمانێكی لە خەبات بۆ جێهێشتووین، بۆیە باشترین وەفا بۆ سەرۆك مام جەلال درێژە پێدانی رێبازەكەیەتی.
وتیشی: پێویستە گەنجانمان بهێنرێنە پێشەوە و رێزیان لێبگیرێت.
لە درێژەی دیدارەكەدا فەرید ئەسەسەرد سكرتێری ئەنجومەنی سەركرایەتی یەكێتی رایگەیاند: دیداری یەكێتی بە هەنگاوێكی نوێ بۆ یەكێتی دادەنرێت چونكە، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تێڕوانینێكی جیاواز لە حزبەكانی دیكەی هەیە و دەبێت یەكێتی بەو جیازییەوە بمێنێتەوە.
وتیشی: هەرچەندە یەكێتی بە جیاوازی لە هەڵوێستەكانیدا ناسراوە بەڵام، كاتێك پێویستیكرد لەگەڵ حزبەكانیتر تێڕوانینی هاوبەشمان دەبێت، هەربۆیە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان شانازی بە جیاوازییەكانییەوە دەكات بەڵام، لە كوێ بەرژەوەندی باڵا و گشتی هەبێت لەگەڵ لایەنەكانی دیكەدا كۆك دەبین.
PUKmedia تایبەت
هەواڵی زیاتر
-
عەمار حەکیم لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی جەختمان لەکۆتایی هێنان بەچەقبەستووی سیاسی کردەوە
12:23 AM - 2022-07-07 -
راپەڕین .. كەسێك بەرووداوی هاتوچۆ گیانیلدەستدا
11:13 PM - 2022-07-06 -
قوباد تاڵەبانی: یاسای كار بازاڕ و كەرتی تایبەت زیاتر دەبوژێنێتەوە
09:45 PM - 2022-07-06 -
وەزیری تەندروستی عیراق بۆ دەرچوانی پزیشكی كەركوك بڕیارێك دەردەكات
08:48 PM - 2022-07-06
ئەمانەش ببینە
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: ناچینە ژێر باری فشارەكانی حكومەتی فیدڕاڵ
06:46 PM - 2022-07-06
سەرۆك بافڵ: یەكێتی لەسەرەتاوە لەگەڵ تەوافوق بووە
04:06 PM - 2022-07-06
حكومهت بهرهسمی پشووهكانی جهژنی راگهیاند
03:28 PM - 2022-07-06
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی تەندروستی ئامادەكاری بۆ رۆژانی جەژن دەكات
کوردستان 12:14 PM - 2022-07-06 -
حەوت تۆمەتبار لەلایەن پۆلیسی سلێمانی دەستگیردەكرێن
کوردستان 11:46 AM - 2022-07-06 -
دوو كارمەندی كۆمپانیای نەوت گیانلەدەستدەدەن
عیراق 11:08 AM - 2022-07-06 -
دوکان.. ئامادەکاری بۆ رۆژانی جەژن دەکرێت
کوردستان 10:41 AM - 2022-07-06 -
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەبارەی فشارەكانی وەزارەتی نەوتی عیراق كۆدەبێتەوە
کوردستان 10:02 AM - 2022-07-06 -
كوردێك لە حكومەتی بەریتانیا پۆستێكی باڵا وەردەگرێت
کوردستان 10:01 AM - 2022-07-06 -
ئیمان ئامێدی هاریكاریێن جەژنێ پێشكێشی 350 خێزانان كرن
ی ن ک 12:52 AM - 2022-07-06 -
سەركردەیەكی داعش دەستگیركرا
عیراق 11:39 PM - 2022-07-05