}

قوباد تاڵه‌بانی: یه‌كێتی دوای دیدار جیاواز ده‌بێت

کوردستان 04:10 PM - 2022-05-28

قوباد تاڵه‌بانی سه‌رپه‌رشتیاری دیداری یه‌كێتی رایگه‌یاند: دیداری یه‌كێتی یه‌كێكه‌ له‌ وێستگه‌ گرنگه‌كانی مێژووی حزبه‌كه‌مان و داهێنانێكی نوێشه‌ له‌ مێژووی حزبایه‌تی له‌ كوردستان. بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ كوردستان حزبێك ده‌یه‌وێت به‌ به‌شداری هه‌موو كادر و ئه‌ندامه‌كانی پێداچوونه‌وه‌ به‌ سه‌رله‌به‌ری سیاسه‌ته‌كانیدا بكاته‌وه‌ و رۆئیا و پلان و سیاسه‌تی نوێی سه‌رده‌میانه‌ دابڕێژێته‌وه‌ كه‌ بگونجێت له‌گه‌ڵ خواست و داواكارییه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان.

وتیشی: ئه‌م دیداره‌ به‌رهه‌می شه‌ش مانگ كاری به‌رده‌وام و زیاتر له‌ ١٣٠ كۆبوونه‌وه‌ و ١٤ لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند له‌ بواره‌ جیاوازه‌كان و به‌شداری كارا و چالاكانه‌ی زیاتر له‌ ١٢ هه‌زار كادری یه‌كێتییه‌. 

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: به‌ دڵنیاییه‌وه‌ یه‌كێتی دوای دیدار جیاواز ده‌بێت له‌ یه‌كێتی پێش دیدار، چونكه‌ ئامانج و فه‌لسه‌فه‌ی دیداری یه‌كێتی گه‌ڕانه‌وه‌ی رۆڵی پێشه‌نگایه‌تییه‌ بۆ یه‌كێتی، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان پێشه‌نگایه‌تی له‌ چاكسازی و پێشه‌نگایه‌تی له‌ دروستكردن و بونیادنانی حكومڕانی ته‌ندروست ئامانج و ستراتیژی یه‌كێتی ده‌بێت.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket