}

سلێمانی ..یۆبیلی زیوینی فێستیڤاڵی گەلاوێژ كۆتایی هات

کوردستان 08:35 PM - 2022-05-28

 ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٠٢٢/٥/٢٨ لە سلێمانی كاروچالاكییەكانی بیستوپێنجەمین  خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ كۆتایی هات. 
لەسەرەتای  مەراسیمەكەدا مەلا بەختیار سەرپەرشتیاری گشتی فێستیڤاڵ وتاری كۆتایی فێستیڤاڵی گەلاوێژی پێشكەشكرد. 
دواتر وتاری لیژنەكانەی بواری ” چیرۆك و لێكۆڵینەوەو شیعر ” لە  لایەن سەرۆكی لیژنەكانی هەڵسەنگاندن و هەڵبژاردنی براوەكان پێشكەشكران  و خەڵات بەسەر براوەكاندا دابەشكران كە بریتی بوون لە : 
خەڵاتەكانی بواری شیعر : 
- یەکەم 
دڵدار محەمەد  و داستان مارف کەریم .
 ⁃ خەڵاتی دووەم : - شوان تۆفیق 
یاسین 
 ⁃ خەڵاتی سێیەم : - گوڵاڵە عوسمان  .
خەڵاتەكانی بواری لێكۆڵینەوە : 
- یەکەم : - موحسین عەبدولڕەحمان  و ئاریان سەلیم خدر. 
دووەم : - محەمەد حەقمورادی 
سێهەم  : -  محەمەد نەبی ئیبراهیم 
خەڵاتەكانی بواری چیرۆك :  
- یەکەم  - دڵبرین عەبدولفەتاح و خاترە محەمەدی 
دووەم : - ئەنوەر عەرەب .
سێهەم : -  كاروان محەمەد فەتاح  و ئەمجەد غوڵامی .

PUKmedia ڤینۆس تۆفیق 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket