هەرێم..داوای پێداچونەوە بەو بڕیارانە دەکرێت کەلەکاتی قەیرانی دارایی دەرکراوە
کوردستان 10:50 PM - 2022-05-28
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایدەگەنێت لەگەڵ ئەوگۆڕانکاریانەی لەرەوشی ئابووری و دارایی دروستبووە، پێویستە حکومەت دەست بەهەموو ئەو پڕۆژانە بکاتەوە کەبەهۆی قەیرانی داراییەوە وەستێندرابوو، ئاماژەی بەوەشکرد هاوڵاتیان و موچەخۆران لەم کاتانە لەچاوەڕانی دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوە و خەرجکردنی دەرماڵەکان و دابەشکردنی موچەلەکاتی دەکەن، پێشیوایە بەهۆی تێپەراندنی قەیرانی دارایی هیچ بیانویەک نەماوە بۆ گەڕانەوەیان.
حکومەتی هەرێم دلێر حسێن ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە PUKmedia ی راگەیاند: لەگەڵ باشبوونی رەوشی دارایی هەرێم و بەرزبونەوەی نرخی نەوت، دەبوو حکومەت سەرجەم ئەو پڕۆژانە دەست پێبکاتەوە، کە پەیوەندی بە ژیانی هاوڵاتیانەوە هەیەو پێشتر بەهۆی قەیرانی دارایی وەستێندرابوون.
وتیشی: جگە لە پرۆژەکان کاتی ئەوە هاتووە بەشێکی زۆر لە دەرماڵەو پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران بگەڕێتەوە، کە ئەویش بەهەمان بیانو ماوەی زیاتر لەهەشت ساڵەراگیراوە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد: گەڕانەوەی پارەی پاشەکەوتکراوی فەرمانبەران و دابەشکردنی موچە لەکاتی دیاری خۆی، هەنگاوێکی دیکەیە پێویستە حکومەت لەگەڵ باشبوونی بارودۆخی دارایی ئەنجامی بدات.
دلێر حسێن تەئکیدیکردەوە: بەهۆی ئەو رێوشوێنانەی لەسەرەتای 2014 بەناوی قەیرانی دارایی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان گیراوەتەبەر، خەڵکی کوردستان رووبەرووی چەندین گرفتی دارایی و کۆمەڵایەتی و بێئومێدبوون بونەتەوە.
پێشیوایە: باشکردنی ئەم رەوشە کە لەبنەڕەتدا گەڕانەوەی مافەیاساییەکانە، لەهەمانکاتدا کاریگەری باشی لەسەر ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان دەبێت و دەبیتە هۆکارێک بۆ بەهێزبوونی پێگەی هەرێم لەناوخۆو دەرەوە.
PUKmedia تەها عەبدوڵڵا
هەواڵی زیاتر
-
عەمار حەکیم لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی جەختمان لەکۆتایی هێنان بەچەقبەستووی سیاسی کردەوە
12:23 AM - 2022-07-07 -
راپەڕین .. كەسێك بەرووداوی هاتوچۆ گیانیلدەستدا
11:13 PM - 2022-07-06 -
قوباد تاڵەبانی: یاسای كار بازاڕ و كەرتی تایبەت زیاتر دەبوژێنێتەوە
09:45 PM - 2022-07-06 -
وەزیری تەندروستی عیراق بۆ دەرچوانی پزیشكی كەركوك بڕیارێك دەردەكات
08:48 PM - 2022-07-06
ئەمانەش ببینە
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: ناچینە ژێر باری فشارەكانی حكومەتی فیدڕاڵ
06:46 PM - 2022-07-06
سەرۆك بافڵ: یەكێتی لەسەرەتاوە لەگەڵ تەوافوق بووە
04:06 PM - 2022-07-06
حكومهت بهرهسمی پشووهكانی جهژنی راگهیاند
03:28 PM - 2022-07-06
زۆرترین خوێنراو
-
كوتانی شێرپەنجەی مەمك گەشەی پێدەدرێت
جیهان 01:08 PM - 2022-07-06 -
وەزارەتی تەندروستی ئامادەكاری بۆ رۆژانی جەژن دەكات
کوردستان 12:14 PM - 2022-07-06 -
حەوت تۆمەتبار لەلایەن پۆلیسی سلێمانی دەستگیردەكرێن
کوردستان 11:46 AM - 2022-07-06 -
دوو كارمەندی كۆمپانیای نەوت گیانلەدەستدەدەن
عیراق 11:08 AM - 2022-07-06 -
دوکان.. ئامادەکاری بۆ رۆژانی جەژن دەکرێت
کوردستان 10:41 AM - 2022-07-06 -
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەبارەی فشارەكانی وەزارەتی نەوتی عیراق كۆدەبێتەوە
کوردستان 10:02 AM - 2022-07-06 -
كوردێك لە حكومەتی بەریتانیا پۆستێكی باڵا وەردەگرێت
کوردستان 10:01 AM - 2022-07-06 -
ئیمان ئامێدی هاریكاریێن جەژنێ پێشكێشی 350 خێزانان كرن
ی ن ک 12:52 AM - 2022-07-06